ستاندەر
وتەبێژی پارتی: ئێمە پشکی پارێزگاری کەرکوک مان نەداوە بەیەکێتی و کاندیدەکەش کاندیدی یەکێتی نیە
مەحمود محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی کەهاوکات وتەبێژی ئەو حیزبە بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: ئێمە وەک پارتی پشکی پارێزگاری کەرکومان نەداوە بەیەکێتی و ئەو کاندیدە بەرێزەی کەهەشە بەتەنیا کاندیدی یەکێتی نیشتمانی نیە بەڵکو کاندیدی لیستی برایەتیە.
وتەبێژەکەی پارتی راشیگەیاندووە: هەوڵدەدەین کەهەموولایەنە کوردییەکان لەکەرکوک هاوهەڵوێست بین و ئەگەر بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا بکەین پێکەوە بەشداری بکەین، ئەگەریش بەشداریمان نەکرد پێکەوە بەشداری نەکەین.
لەبارەی پشکی لایەنەکان لەکابینەی نۆیەم، مەحمود محمد بەدەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: پشکی لایەنەکان لەم کابینەیەدا وەک چۆن رێکەوتنی لەسەر کراوە بەم شێوەیە دەدرێتە لایەنەکانی بەشداربوو لەکابینەکەدا.