زانیاری لەبارەی سكرتیری (ی ن ك)ی داهاتوو

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێی چەند سەرچاوەیەكی بەئاگا مەترسیەكی زۆر هەیە لەسەرەنجامی كۆنگرەی یەكیتی  لەلایەن جەماوەرەكەی ، چونكە یەكەم جارە بێ مام جلال وكاك نەوشیروان  كۆنگرە دەكرێت ، بە پێی هەندێ ڕاپرسی (نا فەرمی) ئەگەری زۆرە واڕێك بكەون كە یەك كەس نەبێتە سكرتێر ،بەلكو چەند سیناریۆیەك لە ئارادایە ، لەهەموی نزیك تر ئەوەیە (كۆسرەت رەسول و د. به‌رهه‌م) هەردووكیان سكرتیر بن ، بەجۆریك كۆسرەت رەسول بۆ كاروباری ناوەخۆی یەكێتی و (د. به‌رهه‌م)یش بۆ هەمو كاروبارەكانی دەرەوەی یەكێتی لەسەر هەر سێ ئاستی ناوەخۆی كوردستان وعیراق ودەولی ، بەهۆی ئەوەی لە ئیستادا (ی ن ك)پەیوەندیەكانی دەرەوەی لاوازبوە بەتایبەتی لەدوای پەك كەوتنی مام جەلال و مردنی ، بۆیه‌ چاودێرێك پێیوایه‌ ئەوەی له‌و ده‌مه‌ دەتوانێ ئەو ڕۆلە پڕ بكاتەوە د به‌رهه‌مە ،لەلایەكی تریشەوە ڕای گشتی جەماوەری یەكێتی بە نیازن هەمو ئەو سەركردەو مەكتەب سیاسیانە دوور بخەنەوە كە گومانی پەیوەندی بوونیان هەیە لەگەل حزب و لایەنی تر .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.