ستاندەر
کۆمەڵێک چاڵاکوان و ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانکۆ کەمپینێک لەدژی زیادکردنی ڕێژەی وەرگرتنی قوتابی و خوێندکاران بە سیستەمی پارالێل لەزانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان ڕادەگێنن.
وەکو لە ڕاگەیێنراوی ئەو کەمپینەدا ئاماژەی بۆکراوە بۆ ئەوساڵی خوێندن ڕێژەی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران بەو سیستەمە زیادیکردووە بەشێوەیەک بۆ ئەوساڵی خوێندن ڕێژەی سەدا ٤۰ بۆ زانکۆکان و سەدا ٥۰ بۆ پەیمانگاکان دیاریکراوە، کە ئەوەش مەترسی ئەوەی لێدەکرێت ساڵ دوای ساڵ خوێندنی بێ بەرامبەر کە مافێکی دەستوری هاوڵاتیانی عێراقە نەمێنێت، و لەبڕی سیستەمی وەرگرتنی خوێندکاران بێ بەرامبەر سیستەمی پارالێل شوێنی بگرێتەوە کە بەپێی ڕاگەیێنراوەکە ئەم هەنگاوە کۆمەڵک لێکەوتەی خەراپ بەدوایخۆیدا دێنێت.
دەقی ڕاگەیێنراوی کەمپینەکە
کەمپینی ( بەڵێ بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمی پارالێل)
بۆ رای گشتی
بەرێزان….
سیستەمی پارالێڵ یه‌كێكە له‌و سیسته‌مانه‌ى کە ده‌رچوانی ئاماده‌یی پێ وه‌رده‌گیرێ له زانكۆ و په‌یمانگه حكومیەكانی هەرێمی كوردستان هاوتا له‌گه‌ڵ سیستەمى
( راستەوخۆیی و كریدت و ئێواران ) .
پاڕالێڵ له بنه‌ڕه‌تدا به پاره‌یه و كه تێیدا بۆ هه‌ر بەشێک لە كۆلێژ و په‌یمانگە بۆ هەر ساڵێکی خوێندن مەبلەغێک له (قوتابی/خوێندكار) وه‌رده‌گیرێت .
ئه‌وه‌ی جێگەی هەڵوەستەیە له ساڵانى رابردوودا‌و له سه‌ره‌تاى كاركردن به‌و سیسته‌مه ڕێژه‌ى كورسى ته‌رخانكراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بریتى بوو له (10%)ى پلانی وەرگرتن بۆ هه‌ر به‌شێك له كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان، كه ئه‌ویش زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌بوو كه ته‌مه‌نیان له‌و سنورە تێپه‌ڕى بوو كه ناوه‌ندى وه‌رگرتنى قوتابیان بەمەرجی وەرگرتنی دانابوو بۆ خوێندنى به‌یانیان، ئەوەش وەك هاوكاریەك بۆ ئەوانەی تەمەنیان تێپەری بوو، به‌ڵام ساڵ به ساڵ ڕێژه‌ی وەرگرتن بەم سیستەمە زیادكرا، كه له ئەمساڵدا به گوێره‌ى ڕێنماییه فه‌رمیه‌كانى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه بڵاویان كردۆته‌وه ڕێژه‌ى وەرگرتن بۆ خوێندن بۆ ئەم سیسته‌مه بریتییه له (40%)بۆ سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كان، وه (50%) بۆ سه‌رجه‌م په‌یمانگه‌كان لە پلانی وەرگرتن، كە ئەمەش بەڕوونی دیارە کە خوێندن بەرەو بە پارەبوون دەبردرێت، ئه‌مه له كاتێكدا به پێ ی ده‌ستوری عێراق كه له مادده (34)ي ده‌ستوردا هاتوه كه له برگه‌ى دووه‌مى مادده‌كه‌دا ده‌ڵێت:- (التعلیم المجانى حق لكل العراقیین فى مختلف مراحله) خوێندن مافی هەموو هاوڵاتیه‌كى عێراقیە به‌خۆرایی،
وە لەلایەکی تر لە ئێستادا حکومەتی هەرێم قەیرانی دارایی تێپەراندوە، بۆیە پێویستە پێداچوونەوە بەو سیستەمەدا بکرێت.
ئێمه پێمان وایە له ڕووى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى و دارایى و ئینتیماى نه‌ته‌وه‌یی و چەند لایەنێکی تر كه كاریگه‌ری له سه‌ر ژیانى تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت ،ئه‌م پڕۆسه‌یه چه‌ندین ده‌رهاوێشته‌و كاریگه‌رى خراپى لێده‌كه‌وێته‌وه کەلەخوارەوە دەیخەینەڕوو:-
1.تێكڕاى كه‌مترین كۆنمره‌ى وه‌رگیراو بۆ هه‌ر كۆلێژ و به‌شێك له زانكۆ و په‌یمانگەكان به‌رز ده‌بێته‌وه ، له كۆتاییش دا ڕێژه‌یه‌كى زۆرى (قوتابی/خوێندكار) بێ به‌ش ده‌بێت له وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى حكومى، کە ئەمەش زیاتر قوتابی و خوێندکار ی کەم دەرامەت لێی زەرەرمەندە .
2.پارالێڵ(خوێندنه به پاره) له زانكۆوپه‌یمانگه‌كان ساڵ به‌ساڵ ڕێژه‌كه‌ى زیادكراوه، كه مه‌ترسى ئه‌وه‌ش ده‌كرێت كه له ساڵانى داهاتووش بەهەمان شێوە ڕێژه‌كه‌ى زیاتر بكرێت ، تا واى لێدێت خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى حكومى به ته‌واوى ده‌بێت پاره .
3.له ئه‌نجامى وه‌رنه‌گیرانى ڕێژه‌یه‌كى زۆرى (قوتابی / خوێندكار) له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى حكومى ، بێ هیوایى و كێشه‌یه‌كى زۆر بۆ قوتابیانى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت دروست ده‌كات، چونكه ناتوانن بۆ ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌یان ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكه‌ن.
4.له‌م پڕۆسه‌یه جارێكى دیكه خزمه‌ت به بازاڕى زانكۆ و په‌یمانگه ئه‌هلیه‌كان ده‌كات، چونكه به‌نمره‌یه‌كى كه‌متر به‌به‌راورد به زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى حكومى (قوتابى / خوێندكار ) ده‌توانێت له زانكۆیه‌كى ئه‌هلى وه‌ربگیرێت، وه له هه‌ندێك به‌ش و كۆلیژى ئه‌هلی كرێی خوێندن كه‌متره له‌چاو زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى حكومى .
5.دیوێكى تری ئه‌و سیسته‌مه بریتیە لە دروستكردنى كێشه‌ى ده‌روونى و تێکدانی په‌یوه‌ندیه‌كان له نێوان ئه‌و( قوتابی/خوێندکار) انەی كه‌به نمره‌ى خۆیان وه‌رگیراون له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و قوتابیانه‌نى كه به پاره وه‌رگیراون، تۆوى رق و كینه ده‌چێنێت، چونكه ڕۆژانه له یه‌ك هۆڵ و له یه‌ك شوێن پێكه‌وه ده‌خوێنن و خۆیان وەك دوو گروپی جیاواز دێتە پێش چاو.
6.ئه‌م سیستمه جارێكى دیكه بارى دارایی هاوڵاتیان قورس‌تر ده‌كات، له كاتێكدا حكومه‌ت موچه‌یه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره.
7. به بوونى ئه‌م سیسته‌مه قوتابى/خوێندكار ناچار ده‌كرێت له زانكۆوپه‌یمانگه‌كانی حكومى به پاره بخوێنێت و له به‌رامبه‌ریشدا دواى ده‌رچوونیان هیچ ئاسۆیه‌كى ڕوون نیه بۆ دامه‌زراندن و دۆزینەوەی هەلی کاریان .
دواجار ئێمە دەزانین خوێندنی پارالێل (بە پارە) بەگوێرەی یاسا كارپێكراوەكان رێگا پێدراوە بۆ بەدەستهێنانی برەپارەیەكی سنوردار بۆ زانكۆكان، هەروەها پێدانی دەرفەت بەو كەسانەی بە تەمەنن و لە رابردوو نەیانتوانیوە بخوێنن، بۆیە لێرەوە داوادەكەین:-
1. پێویستە بە زوویی پێداچونەوە بەو بڕیارەدا بكرێت و هاوشێوەی سەرەتای سیستەمەكە رێژەكەی لە 10% زیاتر نەبێت .
2. بڕی پارەی وەرگیراو بۆ ئەو سیستەمە کەم بکرێتەوە.
3.ئەو داهاتەی کە لەڕێگەی ئەو سیستەمە بەدەست دەهێنرێت راستەوخۆ بۆ پێشخستنی زانكۆ و پەیمانگەکان بەكاربهێنرێت.
لە کۆتاییدا داوا لە خەمخۆران و دڵسۆزان دەکەین لەڕێگەی ناردنی ناو و زانیاریان پاڵپشتی ئەم کەمپینە بن.
ناو و زانیاری پاڵپشتانی کەمپین/
1. کاروان خلیل خۆشناو/ چالاکوانی مەدەنی/رێکخراوی لوتکە
2. فەرمان رەشاد / چالاکوانی مەدەنی/هەولێر
3.سەرباز یوسف /چالاکوانی مەدەنی/ ئینستیتوی کایزن
4.سعدی مستەفا عبدالرحمن /چالاکوانی مەدەنی/رێکخراوی مۆنیتەر
5. محمد جمیل قادر / قوتابی زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر
6.انور عثمان سليمان / کاسب/هەولێر
7.احسان یاسین محمد /ماستەر لە کارگێڕی /سلێمانی
8.سوران صابر عثمان/پزیشکی پسپۆری منداڵان /هەولێر
9.کاکەوەیس محمود ڕەئوف /مامۆستا‌و شارەزای زانکۆلاین / چەمچەماڵ.
10. تالیب خالید عبداللە /قوتابی زانکۆ/ سەنتەری پەرەپێدانی لاوانی کوردستان.
11. کەرکوک ئەحمەد شێخە / چالاکوانی مەدەنی/هەولێر
12.شاخەوان عەلی هەورامیی/ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕێکخراوی مەدەنی
13.رێباز رابەر/ دەرچووی زانکۆ /هەولێر
14.یوسف جمیل قادر / مامۆستا / هەولێر
15.ادریس علی احمد / دەرچووی زانکۆ /هەولێر
16.مصطفى محمد زياد/ فەرمانبەر/هەولێر
17.محمدابراهیم اسماعیل/ قوتابی زانکۆ/هەولێر
18.هیوا عوسمان/ڕۆژنامەنوس و مامۆستا/سلێمانی
19.زەیتون عثمان حسن /چالاکوانی مەدەنی
20. ئاسۆ محمد /قوتابی زانكۆی صلاح الدين
21. صفوت عبدالكريم سليم/ پزیشکی پسپۆر/هەولێر
22. ئاری عبدللە /چالاکوانی مەدەنی /ڕێکخراوی ستۆپ
23. عبدالباری ساڵح/چالاکوانی مەدەنی /رێکخراوی کوردۆزانست
24. ئازاد ئەحمەد/چالاکوانی مەدەنی /تۆڕی تارگێت
25.محمد عبدالوھاب محمد /چالاکوانی مەدەنی
26.هێمن رسول بابکر/دەرچووی پەیمانگا/هەولێر
27.ڕەنجدەر عبدالرزاق حمد /ئەندازیار/هەولێر
28.سعيد محي علي/ مامۆستا /هەولێر
29. سەردار محمدعوسمان /ماف پەروەر/هەولێر
30. محمد عبدالوھاب محمد /چالاکوانی مەدەنی/ هەولێر
31.سامان رەشاد/ چالاکوانی مەدەنی/رێکخراوی چاوی زانكۆ
32.کاروان تاهیر عبدالله /فەرمانبەر/نەخۆشخانەی رزگاری
33.هێمن خدر رسول /فەرمانبەر /وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
34. نێچیروان ولی/مامۆستا
35.شادیە احمد عبداللە/ مامۆستا
36. هۆشمەند حتم نحۆ /فەرمانبەر /نەخۆشخانەی رزگاری
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
saady83@gmail.com ئيمێل
تەلەفۆن/ 07504532420
07824532420