هەرێم رۆژانە ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

هەرێم رۆژانە ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات هەرێمی کوردستان رۆژانە ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کەداهاتی ساڵانەی دەکاتە ١٢ملیارد دۆلار.
عدی عواد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە بە”الاتجاه برس”ی راگەیاندووە: هەرێمی کوردستان رۆژانە ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت کەداهاتی ساڵانەی دەکاتە ١٢ملیارد دۆلار کەبەشی تەواوەتی موچەی فەرمانبەران دەکات.
جیا لەداهاتی ناوەخۆ بەپێی داتایەکی نافەرمی داهاتی ناوەخۆ مانگانە ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ ملیارد دینارە، ئەمە جیا لەوپارەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە تەرخان کراوە و برەکەی ٣٠ ملیۆن دۆلارە. جێگەی باسە لەئێستادا سەرباری بوونی ئەم هەموو داهاتە حوکمەتی هەرێم ناتوانێت ٣٠ رۆژموچە بدات بەفەرمان بەرانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.