زنجیرەی رێگریە سیاسەكان بۆ هاتنە ناو هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 341 جار بینراوە
  • ستاندەر

رێگریكردن لە مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دووبارە چیرۆكی رێگریەكانی دەسەڵاتی هەولێر لە هاتنە ناوەوەی ئەو شارە هێناوە بەرباس. بەگوێرەی ریزبەندنی رووداوەكان لە دوای 31ی ئابەوە بەشێوەی جیاجیا رێگری لە ئەندام وبەرپرسانی زۆرینەی حیزبەكان كراوە لە هاتن بۆ هەولێر، كە یەكەمجار رووبەروی ئیسلامیەكان بویەوە كە رێگری لەوە دەكرا بەشێك لە بەرپرسەكانیان رێگایان پێبدرێت بێنە هەولێر، دزاتریش رووبەروی كۆسرەت رەسول كرایەوە كە رێگری لێكرا بێتە هەولێر، تەنانەت ماوەیەك هاتنە هەولێر لە مام جەلالیش قەدەغە كرا، ماوەی دوو ساڵ رێگری لە سەلاحەدیین محەمەد بەهائەدین دەكرا بێتە هەولێر. رێگری كردن لە بەشێك لەنوسەران و رۆشنبیران لە روداوەكانی 17ی شوبات بۆ هاتنە هەولێر. رێگری كردن لە د.یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان لە رووداوەكانی 12ی ئۆكتۆبەر ئەو جۆرە مامەلەی گەیاندەب لووتكە، دواتیریش رێگری لەسەرۆك كۆماری ئێستای عێراق د.بەرهەم ساڵح كرا بێتە هەولێر و لە ئێستاش لە مەحمود سەنگاوی كرا. ئەوە جگە لەوەی كە پێشتر چەندین حاڵەتی دەركردن لە هەولێر هەبوە، لەوانە نەبەز گۆران نوسەر و رۆژنامەنووس، سوارە مام مەحمود، هەروەها هێمن بنەسڵاوەیی پێشمەرگە و هەڵوسراوی گۆڕان، جگە لەوەی بەشێوەی جۆراوجۆراو هەرەشە لە خەڵك كراوە بۆ ئەوەی ئاودیوی دێگەلە دەكرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.