سەردانێكی زۆر قورس -بۆیەكەم جارە ترامپ سەركردەی كورد دەبینی

لەلایەن ستاندار Posted on 308 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێی چەند سەرچاوەیەكی ئەمریكی  سەرۆكی ئەمریكی و سەرۆكی عیراق كۆ دەبنەوە ، ئەوەش لە چوارچێوەی خولی نەتەوە یەكگرتوەكان كە زیاتر لە 77 سەرۆكی جیهانی ئامادە دەبن لەگەل 193 وەزیری دەرەوە ، لە ئامادەبوان لە رۆژهەلاتی ناوەراست هەریەكە لە برهم سالح وئەردۆگان بە گرنگ وەسف كراون ، سەرۆك كۆماری عیراق پرۆژەیەكی گرنگی رۆژهەلاتی ناوەراست دەخاتە ڕوو ، لەو چوارچیوەیە ترامپ و برهم سالحیش كۆدەبنەوە بە پیی ڕای چاودیرانی جیهانی و ناوەخۆیش گفت وگۆیەكی قورس لە نیوانیان دەبیت ،چونكە سەرۆك كۆماری عیراق زیاتر بەرەو نێوبژی و ئارامی رۆژهەلاتی ناوەراستە، لە پرۆژەكەی بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست پشكی كوردیشی تیایە ،لەهەمان كات بۆ یەكەم جاریشە ترامپ سەركردەیەكی كورد دەبینی ،چونكە پیشوو تر سەركردە كوردەكانی تر تەقەلای بینینیان كردبوو نەیان توانی ، لەلای ترامپیش لەو دانیشتنە گرنگی دانە بە سەرەنجامی سزاكانی دژ بە ئیران ، بۆیە یەكێكە لەهەرە دانیشتنە قورسەكانی نێوان دوو سەرۆك كۆمار .

لەلایەكی تر (براینت هاریس) ڕایگەیاند ئەندامانی كونگریس پیشنیاریان كردوە بۆ بودجەی 2020ز بڕی 166 ملیۆن دولار یارمەتی بدریتە عیراقو لەبەرامبەردا بوونی ئەمریكا لەعیراق فراوان تر بكریت ، ئەگەری زۆرە سەرۆك كۆمار ئەو یارمەتیە رەتبكاتەوە چونكە بودجەی عیراق لە 100ملیار ڕەتی داوە پیویستی بەو بڕە یارمەتیە نابیت .

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.