لەکۆبونەوەیەکی لەناکاودا، یەکێتی بڕیار لەسەر لامەرکەزی بۆ پارێزگاکان دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 307 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکان کە دەست شار پرێس کەوتووە لە کۆبونەوەی لیژنەی دانوستانکاری یەکێتی کە میدیای ئەو حزبە بە کۆبونەوەیەکی لەناکاو وەسفی کردووە و تیایدا باڤێڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بەشداربوون بڕیار لەسەر دروستکردنی لیژنەیەک دراوە بەناوی لیژنەی ڕوبەڕوبونەوەی قەیرانەکان.

هەر بەپێی زانیاریەکان داواکراوە لیژنەکە کار لەسەر ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بکات سەبارەت بە چەند پرسێک و دواتریش پڕۆژەکە بخاتە بەردەم مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی بۆ کارکردنی لەسەری. هەروەها لیژنەکە ئەرکی کارکردن دەبێت لەسەر دابەزاندنی دەسەڵاتەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ پارێزگاکان بەشێوەی سیستەمی لامەرکەزی ئیداری، و پێداچونەوە بە پەیوەندیەکانی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکانی تر و پەیوەندیە ناوخۆکانی یەکێتی و چارەسەرکردنی فرە مینبەری لەنێو ئەو حزبەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.