کۆتایی سیاسی بێ مۆراڵ و لەشفرۆش لە رۆمانی (المقبرە)دا.

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

رۆمانی (المقبرە )کە لەنووسینی ماریک هلاسکو نووسراوە، ئەو شوبهاندنە دەخاتە روو كەلەنێوان جوانی لەشفرۆشیک و سەرکردە سیساسیە ستەمکاڕە بێ مۆرالەکان دا هەیە ,بەشێوەیەک کۆتای ستەمکارێك وەك کۆتای جوانی لەشفرۆشیک دەبێت ,لەدونیای سیاسی دا ئەوانەی بەدیار لاشەی بۆگەن و بۆنی پیس وێرانکەران وگەندەلکاران دادەنیشن و پاساوی یاسای و کۆمەلایەتی و شۆرشگێریان بۆ دەهێنەوە لەسەر هەمان رێتم و ئاوازی لەشفرۆش کار دەکەن ,لەم رۆمانەدا باسی كۆتای جەستەی لەشفرۆشێک دەکات کە هەرچەندە سەرنج راکێشان و زینەی روخساری زیاد بکات بەئەندازەی ئەمە ناوەرۆکی زیاتر بۆگەن دەبێت ,هەرچەندیش پۆشاکی گرانبەها پۆشاک بکات ئەوەندە لاشەیەکی بۆگەن دادەپۆشیت .سیاسیە ستەمکارەکانیش بەهەمان شێوە ڕێچکەی تێک دانی شیرازەی کۆمەلگا دادەڕێژن .ئەمانیش هەرچەند باس لە هێزو کۆیلەکردن و کرێنەوەی ویژدانەکان بکەن ,بەئەندازەی ئەو باس ترس و تۆقاندن و كەم کردنەوەی هەستی ئینتما بوون بۆ خاک و نیشتمان وپیرۆزیەکان بلاو دەکەنەوە ,ئەوەندەش ئەم سیاسی وسەرکردانە لاوازتر خۆیان نیماش دەکەن بۆیە هەمان قۆناغ چاوەرێ ئەم دوو نوخبەیە دەکات .
کەچی دکتاتۆرەکان هەردەم خۆیان بە تۆفانێک دەشوبهێنن گەر ئەم جۆرە دەسەلاتە دکتاتۆریە هەڵبکات وەك تۆفان روخساڕو شوێنەکان و هەموو دیموغرافیاکان دەگۆرێت .
ئەم یاری کردنە قۆناغی یاری کردنە بەهەموو مەعدەنە پاکەکان بۆ ئەوەی بۆگەنیان بكات ,کار بۆ کۆنترۆلكردن و مۆنۆپۆلکردنی عەقڵ و خەیال وهەموو ئارەزووەکان لەسەردەستی ئەم دوو نوخبەیەدا .
بۆیە پەشۆکانی ژینگەی و لێدانە لە زەوق و ئارەزووەکان و یاری کردنە بە پڕۆسەکانی ژیان و هاونیشتمانی سەردەست و تاکی خولقێنەر لە داهێنا دووڕ بخاتەوە , بەلام ئاوەژووکردنەوەی هەموو نرخە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی و پەروەڕدەیەکان, دژە نرخی نرخاندنی ژیان وئەخلاقیاتی داهاتووی نەتەوەیەکە.بۆیە هاوشێوەن لە کۆتا دا ورووبەرووی یەک ئەنجام دەبنەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.