ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانن لەبەکارهێنانی توندوتیژی بەرامبەر خۆپیشاندەران

لەلایەن ستاندار Posted on 216 جار بینراوە

ستاندەر

دوێنێ سێشەم لەشاری بەغدای پایتەخت خۆپیشاندانی فراوانی هاوڵاتیان دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و بەرزبوونەوەی ئاستی گەندەڵی دەستی پێ کرد، لەخۆپیشاندانەکەدا توندوتیژی لێکەوتەوە بەهۆیەوە ٢٠٠ کەس بریندار بوونە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، دەربارەی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بەکەناڵی “الحره”ی راگەیاندووە: ئەمریکا بەوردی چاودێری دۆخەکە دەکات و نیگەرانە لەبەکارهێنانی توندوتیژی، لەلایەکی تر نەتەوەیەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی لەبەکارهێنانی توندوتیژی دەربریوە و داوای دان بەخۆداگرتن دەکات لەهێزەئەمنییەکانی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.