روسیا هۆشداری دەداتە تورکیا لەبارەی ناوچەی ئارام لەسوریا

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی کۆشیکی کرملن”دیمیتری بێسکۆڤ” بەرۆژنامەنوسانی راگەیاندووە: دەبێت تورکیا بەرگری لەیەکگرتووی خاکی سوریا بکات، وتەبێژەکەی کۆشکی کرملن دەشڵێت: تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لەخۆی بکات، بەڵام بەمەرجێک یەکگرتووی خاکی سوریا بپارێزێت.

ئەم وتانەی “دیمیتری بێسکۆڤ” لەکاتێکدایە رۆژی سێشەمەی رابردوو سەرۆکی تورکیا”رەجەب تەیب ئەردوگان” رایگەیاندبوو: کەتورکیا هیچ بژاردەی دیکەی نیە و بەتەنها کاردەکات بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لەسوریادا، لێدوانەکەی ئەردوگان دوای ئەوەدێت کەپرۆسەی دانوستان لەسەر دروست کردنی ناوچەی ئارام لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا هیچ بەرەوپێشوەچوونێکی بەخۆیەوە نەدیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.