گۆڕانکاری بە کێ دەکرێ ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە

ڕێبوار خلیل هیدایەت

کە لە دید و بۆچوونی خەڵکی کوردستان وورد دەبیتەوە دەربارەی خۆپێشاندانەکانی ناوەڕاست و باشور ، دابەش بوونێکی ڕوون و ئاشکرا دەبینی بەسەر دوو بەرەدا .
بەرەیەک لەگەڵ خۆپیشاندانەکانە بەبێ پرسیار کردن لەوەی کێ هەڵسوڕێنەری ئەو خۆپێشندانانەیە و ئایا خۆپێشاندانە یان شۆڕش و ڕاپەڕین ؟ لە دوای ئەو حکومەتە کێ دێتە سەرحوکم ؟
بەشەکەی تر ترسی لە خۆپیشادانەکان هەیە و بەرچاوی ڕووا نیە لەوەی لە ئەگەری ڕوخانی ئەو حکومەتە هەرێمی کوردستان قازانج دەکات یان زیان .
بەشی یەکەم زۆربەی هەوارانی گۆڕان و یەکێتی و بەشێکی ئیسلامیەکان و چەپەکان لەخۆ دەگرێ .
گرفتی ئەو بەشە ئەوەیە هەرچی پارتی و هەوادارانی پارتی بڵێن ئەوان دژن و تەنانەت ئەگەر ڕەئیەکی ئێمە لەوان نزیک بێ تا سنوری تاوانبار کردن بە خیانەت دەڕۆن .
بەشەکەی تر هەوادارانی پارتی و بەشێکی هەواردارە میانڕەوەکانی حزبەکانی ترە .
ڕاستە پارتی و هەوادارانی لە کڵاوڕۆژنەی بەرژەوەندی حزبەکەیان سەیری ڕووداوەکان دەکەن بەڵام جار جار بەرژەوەندی پارتی و هەرێمی کوردستان هاوتەریب دەبێ .
بەڕای من دەبێ کورد دابنیشێ هەڵسەنگاندنێکی واقعی فرەڕهەند بۆ ڕووداوەکان بکات و هەموو ئەگەرەکان لێک بداتەوە بە ئەگەری گۆڕانکاری باش و دروست بوونی حکومەتێکی مەدەنی خزمەتگوزارەوە تا ئەگەری گەڕانەوەی حوکمی عەسکەر و داعش و بەعسیەکان بۆ سەر تەختی دەسەڵات .

من خۆم پێم وایە عێراقیەکان بە حاکم و مەحکومەوە گەندەڵ و فاسد بوونە و جێگۆڕکێی کەسەکان هیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێ ئەگەر خراپتریشی نەکات .
نمونەش بۆ گەندەڵی هاوڵاتیان ئەو هەموو ساختە و فرت و فێڵەیە کە لە بازاڕی کار بازرگانی دا هەیە .
میللەتێک ئەگەر بنەما ئەخلاقیەکانی تێدا کاڵ بووبێتەوە زۆر زەحمەتە هەڵسانەوەی ئەگەر ڕیفۆڕم لە تاکی ئیسانەکان نەکرێ و لەسەر بنەمای ڕاست بنات نەنرێتەوە .
ئەڵبەت کە باسی ئەخلاق دەکەین مەبەستمان ئەخلاق بە مانا گشتیەکەی لە دەست پاکی و ژینگەدۆستی و نیشتیمانپەروەری ومرۆڤ دۆستی و عەدالەت خوازی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.