وەزیری دەرەوەی روسیا دێتە هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

مەلا فرمان

بەر لەوەی بجمە سەر بابەتەکە، بە پێویستمزانی ئەم چەند دێڕە دەستپێبکەم.
پێشینان و سیاسەتمەداران دوپاتیانکردۆتەوە ” هەر کارێک لە یەک لایەنەوە بکرێت شەفاف نابێت و جێی گومانە، بۆیە بێ پشتیوان و سەرنەکەوتوە”.
لە سایتی روداو.نێت ئەم هەواڵەم خوێندەوە ( ٩ خولەک لەمەوپێش، کۆبوونەوەی لاڤرۆڤ لەگەڵ بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی ). لە سێ سەری سێ گۆشەی حوکمڕانی ئەم هەرێمە دەردەکەوێت ئەوەی لەسەر ئەم هەرێمە دەگوترێت دەربارەی ناشەفافیەت، قۆرغکاری دەسەڵات و بۆ ماوەیی حوکمڕانی دروستە، راستیشە بوترێت ” هەر ئەم جۆرە حوکمڕانیەیە درز دەخاتە ناو ریزی میللەت و لایەنە سیاسیەکان، درزێک نەیاران و ناحەزان بە ئاسانی و بە ئاشکرا وەک جۆن تا ئێستا هاتون ئاواش لەمەودوا بە ئاشکرا لێوەی بێنە ژورەوە”. دڵنیام لاڤرۆڤ ئەم سێ گۆشەیە دەبینێ و کاری لەسەر دەکات و دوا رۆژیش هاوشێوەی برێمەر لە یادەوەریەکانیدا وەک خاڵی لاواز باسی دەکات. بۆ ناوخۆش ئەم جۆرە کۆبونەوانە پێمان دەڵێت ” یان خۆیان هەڵدەخەڵدەتێنن یان بۆ بەرژەوەندی کەسی یان کەڵفامی سیاسین ئەوانەی چاوەڕوانی شەفافیەت و چاکسازی و سەرکەوتن لەم جۆرە دەسەڵاتە دەکەن”.
وەزیری دەرەوەی روسیا لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا دەڵێت ” بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی كەنداو ئێمەو هاوڕێ عێراقییەكانمان پێمانوایە پێویستە هەوڵی سەرجەم رۆڵگێرەكان یەكبخرێن، نەك لەسەر حسابی چەند پلانێك كە دابەشكاریی پێشكەش دەكەن”.
مەبەست لە هاتنەکەی:
یەکەم: کار پەیداکردن بۆ کۆمپانیا روسیەکان.
دوەم : پرسی نەوت و رۆڵی رۆز نەفت.
سێیەم : ساغکردنەوەی کەرەستەی سەربازی روسی بە تایبەتی موشەکی ئێس ٤٠٠ .
چوارم : کردنەوەی جێ پێی روسیا لە رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست و کردنە دەرەوەی ئەمریکا و رۆژئاوا لە ناوچەکە.
بۆ هەولێریش لە کاتێکدا دێت کە :
1- تورکیا بەردەوامە لە بەزاندنی سنوری هەریمی کوردستان
2- تورکیا هەڕەشەی جدی لە کوردانی رۆژئاوا دەکات، هەڕەشەیەک ئەگەر ئەنجام بدرێت ناوچەکە توشی کارەسات دەکات. رونە ئەم هەڕەشەیەی ئەردۆگان بە ئاگاداری و پشتیوانی روسیا، ئێران وسوریا کراوە.
3- ئەمریکا وا دەردەکەوێت رارابێت لە رێگەدان یان رێگەنەدان بە جێبەجێکردنی ئەو هەڕەشەیە. بەڵام لاڤرۆف دەزانێت ئەمریکا، سوریا هەروا بی بەرامبەر جێناهێڵێت.
4- لە زۆربەی شارەکانی عێراق دەنگی ناڕەزایی شەقام بەرز دەبێتەوە.
بەر لە گەیشتنی لاڤرۆف بۆ هەولێر، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەبی ئەوەی باسی تورکیا بکات وتی ” کشانەوەی ئەمریکا لە باكوری سوریا بەمانای ئەوە دێت ، ئەمریکا تەنها و تەنها هێزە کوردیەکان و ناوچەكە بۆ کارێکی کاتی بەکار هێناوە”. ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا ئەمریکا بریاری بەجطهێشتنی رۆژئاوای نەداوە.
دوای ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتی لە گەڵ کۆمپانیای رۆزنەفتی روسی و پیادەکردنی سیاسەتی سەربەخۆی نەفت و ئابوری لە هەرێمی کوردستان، پاشان ئەنجامدانی پرۆسەی ریفڕاندۆم سەری کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی خوارد. یەکێ لە دەرهاویشتە خێراکان، ئەوەبو هەر رۆژێک دوای ١٦ ئۆکتۆبەر کۆمپانیای نەوتی پریتانی BP گەیشتە کەرکوک و دەستی بە کارەکانی کرد. ئەمەش دەری دەخات کە دەسەڵاتدارە حیزبیەکانی هەرێمی کوردستان چۆن بە هەڵە لە هاوکێشە سیاسیەکانی دونیا دەگەن و کار دەکەن.
پێشتر لە مێژوی سیاسی حیزبی کوردیدا زۆر هەڵەی لەم بابەتە کراوە، لە وانە:
1- ئاشبەتاڵی بزوتنەوەی چەکداری کوردستان لە ١٩٧٥ .
2- ٣١ /ئاب/١٩٩٦ دوای ئەوەی مام جەلال تاڵەبانی ئێرانیەکانی هاوردە سلیمانی و جەنابی ئاغای مەتەری لە خودا پاڕایەوە باران ببارێنێ.
بۆیە لەم ناوچە پڕ کێشمە کێشمە لە هەر جۆرە مامەڵەکردنێکی سیاسی نابێت بیر بچێت کە:
1- هێزی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا رژێمی سەدامی روخاند و عێراق و هەرێمی بەم دۆخە گەیاند.
2- ناکرێت لە کاتی پێویستدا پەنا بۆ رۆژئاوا ببرێت و لە کاتی شێنەییدا پشتیان تێبکرێت.
3- روسیا هەمیشە پشتیوانی رژێمە دیکتاتۆرەکان بوە لە ناوچەکە : سەدامی دوێنی و ئەسەدی ئەمڕۆ بە نمونە.
4- پاراستنی یەکڕیزی گەلی کوردستان و بون بە پشتیوانی یەکتر. ئەمەش پایە بتەوەکەی سەرکەوتنە.
دوا قسە پێویستە لەم رۆژەدا و دوای هاتنی لاڤرۆف بۆ بەغدا و هەولێر دوای بیرکردنەوە بگوترێ هەڵوێستی توندی ئەمریکایە دژ بە هەڕەشەکانی تورکیا لە رۆژئاوا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.