ستاندەر
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان “مەسعود بارزانی” پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات، بارزانی لەپەیامەکەیدا بەترەمپی راگەیاندووە: “بەڕێز سەرۆک ترەمپ، تکایە بزانە کە خەڵکی کوردستان هەمیشە بەدوای مافی خۆیانەوە بوون. پێشمەرگە داعشی تێکشکاند، هەروەها هاوبەشێکی کاریگەری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرن. خوێنی کورد زۆر لە پارە و چەک بە بەهاترە. پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ لەتویتێکدا رایگەیاندبوو: کوردەکان لەبەرامبەر پارە و چەک شەڕیان بۆکردوین.