ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریکا پرۆژەبریارێکی قورس بۆسزدانی تورکیا ئامادەدەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 202 جار بینراوە

ستاندەر

دووسیناتۆری ئەمریکی لەئەنجوومەنی سینات پرۆژەبریارێک بۆسزادانی تورکیا ئامادە دەکەن، هەریەک لەسیناتۆر “لیندزی گراهامی کۆماری “و “سیناتۆر کرێس ڤان هاڵنی دیموکرات” پرۆژەبریارێکیان بۆ سزادانی تورکیا ئامادەکردووە، لەئێستا پرۆژە بریارەکە لەئەنجوومەنی سیناتە و ئەگەر دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنێت دەچێتە کۆنگرێس(ئەنجوومەنی نوێنەران) دواتر دەنێردرێتە بۆسەرۆکایەتی کۆمار.

پرۆژە بریارەکە لەچەند سزایەکی قوڕس پێکهاتووەکە ئەمانەی خوارەوەدەقەکەیەتی، کەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا بۆسەر زمانی کوردی وەریگێراوە:

بڕگەی یەکەم: سەپاندنی سزا بەسەر سەروەت و سامانی ئەم سەرکردە سیاسیـیە تورکانەی خوارەوە:

سەرۆک
جێگری سەرۆک
وەزیری بەرگری
وەزیری دەرەوە
وەزیری دارایی
وەزیری بازرگانی
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیـیەکان

بڕگەی دووەم: سزا بەسەر مامەڵە لەشکریـیەکان لەگەڵ تورکیا

سزا دەسەپێندرێتە بەسەر هەر کەسێکی بیانی شت بە لەشکری تورکیا بفرۆشێت یان پشتیوانی دارایی لێبکات یان کەرەستەی بداتێ یان تەکنۆلۆجی بداتێ یان بە مەبەست مامڵەی لەگەڵدا بکات لەمانەی خوارەوە

*پارچەی فڕۆکە یان فڕۆکە، ئەوانەی هێزی ئاسمانی تورکیا بەکاریاندەهێنێت.
*ئامێر و کەلوپەلی ئۆتۆمبیل، ئەوانەی هەردوو هێزی پـیادە و دەریایی تورکیا بەکاری دەهێنن.
*چەک و ئامێرەکانی لەشکری تورکیا بەکاریاندەهێنێت.

بڕگەی سێیەم: سزا بەسەر کەرتی وزەی تورکیا

سەپاندنی سزا بەسەر هەر کەسێک یان کۆمپانیایەکی بیانی هەستێت بە دابینکردنی کەرەستە و پـێداویستی و تەکنۆلۆجیا یان زانیاری یان هەر جۆرە پشتیوانیەکی دیکە کە یارمەتیدەربن لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی و گازی سروشتی لە تورکیا تاوەکو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی بەکاریان بهێنن.

بڕگەی چوارەم: قەدەغەکردنی یارمەتیـیە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا

*قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەرەستە و تەکنۆلۆجیای بەرگری ئەمەریکا بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا.
*قەدەغەکردنی فرۆشتن و ناردنی گولـلە و تەقەمەنی بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا.

بڕگەی پـێنجەم: سەپاندنی سزاکانی یاسای CAATSA لەسەر کڕینی سیستەمی S-400 لە ڕووسیا.

(یاسای CAATSA، واتە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانەوە، لە ساڵی 2017 وە کاری پـێدەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەریەک لە ئێران و ڕووسیا و کۆریای باکور.)

بڕگەی شەشەم: ئەوانەی سزاکان نایانگرێتەوە

*یارمەتیـیە مرۆیـیەکان
*یارمەتیـیە تەندروستیـیەکان
*بەهێزکردنی دیموکراسی/ یارمەتیدان لە هەڵبژاردنەکان
*ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری

بڕگەی حەوتەم: ڕاپـۆرتەکانی داوادەکرێن

ڕاپـۆرتێک لە بارەی پارە و سەرەوەت و سامانی سەرۆک ڕجەب تەیب ئەردۆغان

بڕگەی هەشتم: دانانی کۆت و بەند لەسەر پـێدانی ڤیزا

دانانی کۆت و بەند لەسەر پـێدانی ڤیزا بە سەرکردایەتی تورکیا لە گەشتکردن بۆ ئەمەریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.