ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر: پێویستە كاربكرێت بۆ ئەوەی توركیا بخرێتە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەكگرتوەكان

لەلایەن ستاندار Posted on 322 جار بینراوە

ستاندەر

هەڵمەتە داگیركاریەكەی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژافای كوردستان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەولەتی كاردانەوەی لێكەوتۆتەوە، لەو چوارچێوەیە بریارە ئەمرۆ ئەنجومەنی ئاسایش و رۆژی شەممەش جامیعەی عەرەبی كۆببێتەوە.

لەو نێوەندەدا مەسعود عەبدولخالق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنی چەند پێشنیارێكی ناوەندی توێژینەوەی ستاندەری بۆ سزادانی توركیا لەبارامبەر داگیركاری خستەروو، ناوبراو رایگەیاند پێویستە لۆبی كوردی و گەلی كورد و بەرپرسان لە سەر ئاستی نێودەولەتی و نەتەوەیەكگرتووەكان كاربكەن بۆ ئەوەی لە دانیشتنەكەی ئەمرۆ پێنجشەممەی ئەنجومەنی ئاسایش و هەنگاوەكانی دواتر توركیا بخرێتە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەكگرتوەكان، هاوشێوەی سەدام حوسێن كە دوای دەستدرێژی بۆ سەر كوەیت عێراق خرایە ژێر ئەو بەندە. بەو پێیەش ئەوكات توركیا دەخرێتە ژێر چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و لە روی سەربازیەوە تواكانی سنوردار دەكرێت و سزای بەسەردا دەسەپێندرێت. ئەوەش بە سوود وەرگرتن لەو كاردانەوە نێودەولەتی و ئیقلیمیەی دژ بە توركیا كە ئێستا لە ئارادایە.

مەسعود عەبدولخالق لەبارەی پێشنیاری دووەمی ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر وتی بریارە رۆژی شەممە جامیعەی عەرەبی كۆببێتەوە، بۆیە گرنگە حكومەتی هەرێم یاداشتێك ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بكات تیایدا باسی بریارەكانی پەرلەمانی كوردستان بكات بۆ دەركردنی سوپای توركیا لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەرەسمی داوابكات وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەردوو پێشنیاری دەركردنی سوپای توركیا لە رۆژافای كوردستان و باشوری كوردستان لە دانیشتنی جامیعەی عەرەبی بخاتە روو، بۆ ئەوەی ئەو دانیشتنەكە بكرێتە دەرفەت بۆ ئەوەی دەركردنی سوپای توركیا لە هەرێمیش بێتە سەر مێزی گفتوگۆكان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.