سەرۆک کۆماری عێراق و هاوتا میسڕیەکەی باس لە ڕوبەڕوبوونەوەی دەستوەردانەکانی تورکیا لەسوریا دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 354 جار بینراوە

ستاندەر

کەناڵی تەلەفزیۆنی میسر بڵاویکردۆتەوە کە لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی عبدالفتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسڕ و د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دوای تاوتوێکردنی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر سوریا، هەردوو وڵات ڕێککەوتوون کە بەردەوام بن لەسەر هەماهەنگی و گۆڕینەوەی بیروڕا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر سوریا.

جێگەی باسە ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند عێراق دودڵە لەو هێرشەی تورکیا بۆسەر سوریا و ڕاشیگەیاندووە کە عێراق داوای ڕێزگرتن لە سەروەری خاکی وڵاتان دەکات و گفتوگۆی سیاسیش بە پێویست دەزانێت.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازی سەر ڕۆژئاوای کوردستانی دەستپێکرد ئەمەش کاردانەوەی هەرێمی و نێودەوڵەتی زۆری بەدوایخۆیدا هێناو بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بەو پرسە کۆبونەوەی نائاسایی ببەستێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.