ستاندەر
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆس سەڵاحەدیین پشتیوانی خەباتی ڕۆژاڤاى كوردستان دەكەن و لە راگەیەنراوێك پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرخودان دژ بە سوپای توركیا دەردەبرن. لە بەشێكی راگەیەنراوەكە هاتووە “داوا له حیزب و هێزو لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین چوارچیوه‌ی ته‌سكی حیزبایه‌تی تێكبشكێنن و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست پشتگیری ئه‌زموونی رۆژئاوا بكه‌ن و خۆیان بۆ هه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ن، چونكه ئاشكرایه، كه پلانه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له پشت په‌رده‌دا له رۆژئاوای كوردستان فراوانتر‌و گه‌وره‌تره، داوایان لێده‌كه‌ین ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كڕێزی و یه‌كگرتندا كاربكه‌ن، با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پشتگیری براكانمان له رۆژئاوا بكه‌ین و خۆمان بۆ قۆناغیكی نوێ ئاماده بكه‌ین”
بانگه‌وازێك له ژماره‌یه‌ك مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ رای گشتی كوردستان:
ده‌بێت پشتگیری له به‌رخودانی رۆژئاوا بكرێت جێگای داخه ده‌وڵه‌تی توركیا جارێكی تر، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورف و یاسایه‌كی نیوده‌وڵه‌تی، له‌به‌ر زه‌قه‌ی چاوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی په‌لاماری رۆژئاوای كوردستانی دایه‌وه. هه‌زاران چه‌ته‌و حۆفرۆشی به ناو سوپای سوریای كۆیله، سنووری رۆژئاوای كوردستانیان به‌زاندووه شه‌ڕی سڕینه‌وه‌و جینۆسایدی كورد ده‌كه‌ن.
دیاره توركیا مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه‌و لێدانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده له‌و پارچه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی ئێمه، هه‌ست به جۆره رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ین له نێوان زلهیزهكانی دنیا بۆ دووباره به قوربانیكردنهوهی كورد‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر حیسابی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان. ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، پاڵپشتی خۆمان بۆ گه‌لی خۆمان له رۆژئاوای كوردستان ده‌رده‌بڕین و دژی ئه‌و هێرشه هۆڤیانه ده‌وه‌ستینه‌وه بۆ سه‌ر گونده ئارامه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به‌ر له هه‌موو كه‌سێك داوا له گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین، یه‌ك رێز‌و یه‌ك ده‌نگ به رووی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی سوپای توركیای ره‌گه‌ز په‌رست بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان له رۆژئاوا بووستنه‌وه، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت داوا له مامۆستا ئاینیه نیشتمان په‌روه‌ره‌كان ده‌كه‌ین، له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا رۆڵی خۆیان ببینن، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی توركیا زیاتر له نه‌وه‌د ههزارمزگهوتی ئه‌و وڵاته بانگی غه‌زایان دژی میلله‌تیكی زۆرینه موسڵمان و بێوه‌ی و بێ زیان داوه‌و داوای ره‌شه‌كوژی و قڕكردنیان ده‌كه‌ن، كاتی ئه‌وه هاتووه پێنوسی مامۆستایان مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانی كوردستان رۆڵی خۆیان له به‌رگریكردن له میلله‌ته‌كه‌یان ببیین، كاتی ئه‌وه هاتووه ده‌نگی ئێوه‌ش بچێته پاڵ ده‌نگی به‌ش مهینهكانی میلله‌ته‌كه‌تان.
هه‌روه‌ها له هه‌موو تاكێكی كورد، له هه‌موو ئازادیخوازێك ده‌كه‌ین له هه‌موو دنیا، پشتگیری ئه‌و خه‌ڵكه سته‌مدیده‌و ئه‌و گه‌نجه بوێر‌و قاره‌مان و گیان لهسهردهستانهی رۆژئاوا بكه‌ن، كه به رگری له كورد‌و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه له‌و قۆناغه‌دا سیمبۆلی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازو به‌رگریكاری راسته‌قینه‌ن نه‌ك به ته‌نیا له كورد به‌ڵكو له‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی ئازادیخواز. داوا له حیزب و هێزو لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین چوارچیوه‌ی ته‌سكی حیزبایه‌تی تێكبشكێنن و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست پشتگیری ئه‌زموونی رۆژئاوا بكه‌ن و خۆیان بۆ هه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك ئاماده بكه‌ن، چونكه ئاشكرایه، كه پلانه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له پشت په‌رده‌دا له رۆژئاوای كوردستان فراوانتر‌و گه‌وره‌تره، داوایان لێده‌كه‌ین ئه‌ندام و لایه‌نگره‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه، كه له‌چوارچێوه‌ی یه‌كڕێزی و یه‌كگرتندا كاربكه‌ن، با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پشتگیری براكانمان له رۆژئاوا بكه‌ین و خۆمان بۆ قۆناغیكی نوێ ئاماده بكه‌ین. كاتی ئه‌وه هاتووه پشت به خۆمان ببه‌ستین و تواناكانمان بخه‌ینه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژیه‌ته‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان. سه‌ركه‌وتن بۆ شۆڕشی رۆژئاوا.
سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لانی ئازادیخواز
11\10\2019
ناوی مامۆستایان(تكایه ده‌رگا كراوه‌یه بۆ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت ناویان بخرێته پاڵ ئه‌م بانگه‌وازه)
1- د.كامه‌ران مه‌نتك
2- د. عوسمان سه‌لیم
3- د.كامه‌ران كیانی
4- د.رفیق شوانی
5- د. تالیب محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د. كۆلیژی زمان
6- د. هوشیار علی. كۆلیژی په‌روه‌رده
7- د.مه‌ریوان ئه‌كره‌م. كۆلیژی زانست
8- د.كریم جلال. كۆلیژی زانست.كۆیه
9- م.كریم عالی . كۆلیژی زانست
10- م. ئاڵا رفیق. كۆلیژی زانسته سیاسیه‌كان
11- د.كه‌ریم خۆشناو. كۆلیژی زانست.
12- د.هاشم یاسین. كۆلیژی ئاداب.
13- د. ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سابیر. كۆلێژی زانست
14- د.دلشاد سالح. كۆلیژی زانست
15- د.فؤاد عوسمان . كۆلیژی زانست
16- د.كه‌وسه‌ر ئه‌حمه‌د. كۆلیژی یاسا
17- م. نه‌جات زائد. كۆلیژی زانست
18- م. سیف ا‌لدین خدر. كۆلیژی زانست.كۆیه
19- م.وریا محمد ابراهیم. كۆلیژی زانست
20- م. هونه‌ر یاسین. كۆلیژی زانست
21- م. رابه‌ر جلال. كۆلیژی زانست.كۆیه
22- م.پشتیوان عادل. كۆلیژی زانست
23- م. پێشه‌وا شه‌فیق. كۆلیژی زانست
24- رۆسته‌م كریم. كۆلیژی زانست