ستاندەر
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە فرۆكەخانەی نێودەولەتی هەولێر ئەم ئێوارەیە بە ستاندەری راگەیاند كاروانێكی گەورەی چەك و پشتیوانی سەربازی كە بە زیاتر لە 100 بارهەڵگری گەورە مەزەندە دەكرێت لەلایەن ئەمریكاوە گەیەنراوەتە فرۆكەخانەی نێودەولەتی هەولێر و پێشبینی دەكرێت هەر ئەمشەو بەرێبكرێت بەرەو رۆژافای كوردستان، سەرچاوەكە وتیشی جۆری چەكەكان زۆر قورس و كاریگەرن و بە بەراورد لەگەڵ هاوكاریەكانی پیشوی ئەمریكا چەك و پشتیوانیەكان پێشكەوتووترن.
شارەزایەكی سەربازی ئاگادار بە ستاندەری راگەیاند ئەو پشتیوانیە نوێیەی ئەمریكا كاریگەری لەسەر ئاراستەی شەڕەكە دەبێت بە قازانجی شەرفانان.