نهێنی لە كۆبونەوەكەی جامیعەی عربی سەبارەت بەكورد

لەلایەن ستاندار Posted on 276 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێی چەند سەرچاوەیەكی پەرلەمانی كۆبونەوەی جامیعەی عربی زیاتر لەسەر پیشنیاری عیراق هاتە كایەوە ، سەرۆك كۆماری عیراق پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەرۆكی میسرو شای ئوردەن و ئەمیری كویت و سعودیەو وزۆر وولاتی تری عربی كرد ، یەكدەنگ بوون بۆ كۆبونەوەو ئیدانە كردن ،  برێاڕی كۆبونەوەكەش درا بۆ شەمە( ئەوڕۆ) ،سەرۆكی كۆنگرەش وەزیری دەرەوەی عیراقی دەبیت  ،  وەرەقەی عیراقیش بریتیە لە ئیدانەو وەستانی پەلاماری توركیا ، زۆربەی وولاتانی عربی لەگەل ئیدانە و وەستانی هیرشی توركیا دەبن جگە لە قەتەرو فلستین ،  هەرچی وولاتانی (مەغریب و جزائرو عومان ومۆریتانیا )جۆریك لە بیلایەنی خۆیان دەپاریزن ، بۆیە بەیانەكە (وا پیدەچی) ئیدانەو داواكردنی توركیا بیت سیادەی سوریا بپاریزیت ، بە پیی ڕای چاودیران دەرفەتیكی باش بوو هەریمی كوردستانیش بە وەفدیك لەگەل وەزیری دەرەوەی عیراق بڕۆیشتبایە بۆ ئەوەی دۆسیەی (داگیركاری توركیای لەسەرهەریم )لە خشتەی كاری كۆبونەوە تۆمار بكردایە ،چونكە ئیستا تەواو ئاشكرا بوە لەدوای ئۆپەراسیۆنی رۆژئاڤا نۆرەی هەرێمە وەك راوێژكاری یەكەمی ئەردۆگان ئاشكرای كرد .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.