چەند خاڵێکی گرنگی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دۆخی سوریا

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ شەممە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لە میسر کۆبونەوە بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سوریا و پڕۆسە داگیرکاریەکەی تورکیا، جێی باسە کۆبونەوەکە چەندین  خاڵی گرنگی تێدابوو کە یەکەمجار بوو ستراتیژیەتی کۆمکارەکە لە بەرژەوەندی گەلی کورد بێت، گرنگترین خاڵەکان:

۱ـ پێش کۆبونەوەکە وەزیری دەرەوەی میسر لەگەڵ وەفدی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات کۆبویەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا و ڕۆژهەڵاتی فورات.

۲ـ کۆمکاری عەرەبی بەتوندی ئیدانەی دەستدرێژیەکانی تورکیای کرد و داوای کشانەوەی دەستبەجێی کرد و تورکیا بە دوژمنکار وەسفکرا.

۳ـ ڕاسپاردنی کوێت کە ئەم خولە ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشە بۆ ئەوەی دۆسیەکە بباتە نەتەوەیەکگرتوەکان و بڕیاری پێویست دەربکرێت بۆ سزادانی تورکیا.

۴ـ داوا لە سوریا کرا بگەڕێتەوە ناو کۆمکاری عەرەبی.

٥ـ  دابەزاندنی ئاستی پەیوەندیە دیبلۆماسی و ڕۆشنبیری و ئابوری و گەشتوگوزاریەکان لەگەڵ وڵاتی تورکیا.

 

جێی باسە ئەو دانیشتنەی کۆمکاری عەرەبی لەلایەن وەزیری دەرەوەی عێڕاق سەرپەرشتی کرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.