ستاندەر
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا “بۆیرس جۆهنسن” لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ “رەجەب تەیب ئەردوگاندا” داوای دەست بەجێ راگرتنی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا دەکات بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان، بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەپەیوەندییە تەلەفونیەکەدا دوپاتی کردۆتەوە کەبەهیچ شێوەیەک بەریتانیا پشگری لە ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا ناکات و ئەو لەشکرکێشیەش دەبێتە هۆی دروست بوونی کارەساتی مرۆیی و زیندووبوونەوەی داعش لەناوچەکەدا.
لەبەرامبەر وتەکانی جۆهنسن ئەردوگان رایگەیاندووە: “دەوڵەتی تورکیا ئۆپراسیۆنەکە راناگرێت بۆسەر رۆژئاڤا، تاوەکو هەرەشەی تیرۆری (یەپەگە و پەیەدە) بەتەواوەتی لەناونەبرێت” . شایەنی باسە لەدیدی ئەردوگان یەپەگە و پەیەدە تیرۆرستن، بەڵام لەدیدی زۆربەی دەوڵەتانی دونیا یەپەگە و پەیەدە ئۆستۆرای تێکشکاندنی تیرۆر و رێکخراوی تیرۆرستی داعشن.