ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر بۆچونی خۆی لەبارەی رێكەوتنی ئەمریكی توركی دەخاتە روو “خالێك مەترسیدارە”

لەلایەن ستاندار Posted on 203 جار بینراوە

ستاندەر

ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر لەبارەی رێكەوتنی ئەمریكی- توركی لەبارەی باكوری سوریا لە ژێر ناونیشانی چارەنوسی رۆژئاڤا لە دوای رێكەوتنەكە چەند سەرنجێك دەخاتە روو، لە بەشێكی هاتووە ئەوەی دەبینرێ لە ڕێكەوتنە 12 مادەییەكە ئەوەندە ئیجابی نیە ،بەتایبەتی مادەی 10 ،ڕێ بە توركیا دەدات ئیدارەی ناوچەی ئارام بكات ، ئەوە مانای عازلە نیە ،مانای ئارامیش نیە ،زیاتر داگیركاریە.

دەقی سەرنجەكانی ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر بخوێنەوە:

چارەنوسی رۆژئاڤا لەدوای ریكەوتنەكە
ناوەندی تویژینەوەی ستراتیجی ستاندەر بە ووردی ڕوانیە لیدوانەكانی (جێگری سەرۆكی ئەمریك)و (لیدوانەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا)و ئەو ریكەوتنە 12 مادەیەی وا بلاوبوویتەوە ، ئەوەی لایەنی ئەمریكا بلاوی كردەوە ئیجابی بوو تا ڕادەیەك، ئەو ناوچەیە بە(عازلە) وەسف كرا ، بەلام ئیستا ئەوەی دەبینرێ لە ڕێكەوتنە 12 مادەییەكە ئەوەندە ئیجابی نیە ،بەتایبەتی مادەی 10، ڕێ بە توركیا دەدات ئیدارەی ناوچەی ئارام بكات ، ئەوە مانای عازلە نیە، مانای ئارامیش نیە،  نزیكترە لە داگیركەری، هەروەها بە سیناریۆی رێكەوتنی فەلەستینیەكان و ئیسرائیلیەكان لە خواروی لوبنان، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی پێكدادان دەمێنێت، مادام هێزیكی نێوبژی وەك (نەتەوە یەكگرتوەكان یان نێودەولەتیتر) نەبیت لەناوچەكە، پێشبینی دەكرێت هەریەكە لە سوریاو روسیاو ئیران ناڕازی بن، چونكە ئەوە پێشێلی سەروەریەكی زۆری سیادەی سوریایە، هەروەك بوسەینە شەعبان راوێژكاری بەشار ئەسەد رەتی كردەوە.
واباشە لایەنی كوردی وەلامی بۆ شەڕوەستان ئیجابی بێت، بەلام مادەی 10 ڕەتبكاتەوەو دەبێت لە دەسەڵاتی ئێمە  نیە رەزامەندی پیشان بدەین، بەو پێیەی سەروەری وولاتێكە ناكرێ بدرێتە ولاتیكی تر كە دوژمنیشە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.