برێت مەکگورگ نهێنیەکی مەترسیدار لەسەر تورکیا ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 349 جار بینراوە

ستاندەر

   برێت مەکگورگ نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیەتی دژی داعش لەمیانی بەرنامەیەکی کەناڵی “العربیة” نهێنی پەیوەندی تورکیا و داعش ئاشکرا دەکات.

مەکگۆرک دەڵێت لەسەردەمی شەڕی داعش تورکیا ڕێگای بە ٤۰ هەزار تیرۆرستی داعش دا بۆ ئەوەی لەڕێگەی تورکیاوە داخلی سوریا ببن، کە لە ڕێگەی فڕۆکەوە لە ۱۱۰ وڵاتی جیاوازەوە هاتبوون.

مەکگۆڕک دەشڵێت داوامان لە تورکیا کرد لەوکاتدا سنورەکانی بەڕوی سوریادا دابخات بۆ ئەوەی داعشی زیاتر داخلی سوریا نەبێت بەڵام تورکیا ڕایگەیاند کە ناتوانێت سنور دابخات، دەشڵێت بەڵام دوای ئەوەی هێزە کوردیەکان ئەو ناوچانەیان پاککردەوە ئەوا تورکیا سنورەکانی بەڕوی ئەواندا داخست.

ئەوە لەکاتێکدایە لەپێشوتردا چەند جارێک باس لە پەیوەندی نێوان تورکیا و گروپی تیرۆرستی داعش کراوە، هەمیشە تورکیا بە هاوکاریکردنی ئەو گروپە تاوانبار کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.