ستانده‌ر
به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به ده‌روازه‌ی سێمێلكا، داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌كات.
به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان
له‌ژێر ناوی (هه‌ڵمه‌تی كردنه‌وه‌ی سنوری سێمێلكا) به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌ره‌ی داكۆكیكردن له‌پرسی ڕۆژئاوا، له‌درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانی بۆ پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، هه‌ڵمه‌تی كردنه‌وه‌ی تاكه ده‌روازه‌ی سنوری نێوان (هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاوا)ی كوردستانی ڕاگه‌یاند و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، به‌یاسا حكومه‌ت ناچار بكات ده‌روازه‌كه بكاته‌وه و چیتر تاكه حزبێك فه‌رمانڕه‌وا نه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و ده‌روازه سنوریه‌دا، هاوكات له‌نزیكترین كاتدا به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌چه‌ند خاڵێكدا داواكاریه‌كان ده‌باته په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، پێی وایه ده‌بێت سنوری سێمێلكا به‌رده‌وام كراوه‌بێت به‌ڕووی هاتوچۆی خه‌ڵكدا و ده‌بێت له‌ژێر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بێت، نه‌ك تاكه حزبێك، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه هێرشی داگیركاری توركیا له‌سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌یه و گه‌له‌كه‌شمان له ڕۆژئاوا پێویستی به هاوكاری مرۆیی و تیمی ته‌ندروستی هه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هێنانی برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌ره‌تا داواكاریه‌كان ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، له‌ئه‌گه‌ری كارنه‌كردن به داواكریه‌كان، یاخود وه‌ڵام نه‌دانه‌وه، ئه‌وا به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان كارده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌ڕێكه‌وتنیان بۆ سنوری سێمێلكا و تا كردنه‌وه‌ی سنوره‌كه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ره‌ی پشتیوانی ڕۆژئاوای كوردستان، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌ره‌ی داكۆكیكردن له ڕۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن به‌شێك له (چالاكوان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ڕۆشنبیران و نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس و خه‌مخۆرانی پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و مرۆییه‌كان)ه‌وه دروست بوه.