جەیمس جێفری هۆکاری پشتکردنە کورد لەلایەن ئەمریکاوە ئاشکرا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 420 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی دۆناڵد ترمپ هۆکاری نیگەرانی ئەمریکای لەکورد گەڕاندوە بۆ بەشداری نەکردنی کورد لە جەنگی دووەمی جیهانی لە بەرژەوەندی ئەمریکا، لە ئێستادا جەیمس جیفری نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا هۆکاری پشت کردنە کوردەکان لەلایەن ئەمریکا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەنێت، کاتێک حزبە کوردیەکان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیان ئەنجامدا بۆ جیابوونەوە لە عێراق هیچ پرسیان بە ئێمە نەکرد.

دەشڵێت کاتێک پرسیاریان لێکردین بۆچی بەرگری لە کوردەکان ناکەین کاتێک داوای جیابوونەوەیان کرد لە عێراق، لە وەڵامدا ئێمە رامانگەیاندوە، ناتوانین ئەو ناوچانە لە رووی سەربازییەوە بپارێزین.

لەوبارەیەوە چاودێرێکی سیاسی پێیوایە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان جگەلە لەدەستدانی پشتیوانی نێودەوڵەتی گەلێک لێکەوتەی خراپی بەدوایخۆیدا هێنا کە خۆی دەبینێتەوە لە ڕوداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەر و گەڕانەوەی ناوەند بۆ کەرکوک و شەنگال و ناوچە دابڕێنراوەکانی تری هەرێم.

لەوکاتەدا هەندێ ڕوداویتر ڕویدا کە بەشێک لە چاودێران هۆکارەکەی بۆ بێهێزبوونی پێگەی کورد دەگێڕنەوە وەک موشەک بارانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێران لە قەزای کۆیە و داگیرکردنی عەفرین لەلایەن تورکیاو و هاتنی هێزی زیاتری تورکیا بۆناو هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.