رۆژنامەنوسێکی دیاری هەولێر دەستگیرکرا

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ یەک شەم رێکەوتی ٢٧/١٠ بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای هەولێر رۆژنامەنوس “هێمن مامەند” بەپێی مادەی ٢ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکرا، شایەنی باسەپێشتر لەلایەن برازایەکی نێچیرڤان بارزانی بەناوی” دلۆڤان مەتین بارزانی” سکاڵادژی هێمن مامەند تۆمارکرابوو، لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک دەربارەی روداوی کوشتنی ئەندامەکەی دەزگای میتی تورکی لەرێستورانتی هۆقەباز.

بەشدار حسن پارێزەری خۆبەخشی کەیسی هێمن مامەند بەدەزگای ستاندەری راگەیاند: وەک پارێزەری خۆبەخشی کەیسەکە بەیانی لەبەردەم دادگا داوایەک بەرزدەکەینەوە و داوای گۆڕینی یاساکە دەکەین لەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بۆ یاسا ژمارە ٣٥ی رۆژنامەگەری، چونکە هێمن مامەند رۆژنامەنوسە و هەردۆسیەیەک لەسەر ناوبراو هەبێت لەچوارچێوەی کاری میدیایدا پێ ویستە بەم یاسایە دادگایی بکرێت.

جێگەی باسە پێشتر دادگای هەولێر راوێژی بەسەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان کردبوو دەربارەی دۆسیەکە، بەڵام دادگا بەبێ گەرانەوە بۆ سەندیکا بریاری تەوقیفی بۆ رۆژنامەنوسەکە دەرکردووە و بەگوێرەی حوکمەکانی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بریاری راگرتنی رۆژنامەنوسەکەی بۆماوەی یەک هەفتە لەزینداندا دەرکراوە. پێشترریش “مەسعود عبدولخالق” نوسەر و رۆژنامەنوس و چەندین رۆژنامەنوسی تریش بەگوێرەی حوکمەکانی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دراونەتە دادگا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.