عادل عەبدولمەهدی لەبەردەم دەست لەکارکێشانەوە دایە

لەلایەن ستاندار Posted on 499 جار بینراوە

ستاندەر

بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و شارەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق فشاری بەهێزی لەسەر حوکمەت و زۆربەی بەرپرسەباڵاکان دروست کردووە، لەنوێترین هەڵوێستیشیاندا کوتلەی سائیرونی کەسەر بە”موقتەدا سەدر” رێبەری رەوتی سەدرە و بەگەورەترین کوتلەی پەرلەمانی دادەندرێت لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دژی وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگەیاندوو داوای دەست لەکارکێشانەوەی ” عادل عەبدولمەهدی” سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش لەباڵەخانەی پەرلەمان مانگرتنیان راگەیاندووە. لەم بارەوە “بەدر زیادى”  پەرلەمانتارى سائیرون ڕایگەیاندووە: تا ئەوکاتەى سەرجەم ئەو چاکسازییانە دەکرێن کە گەل داوایدەکات، لە مانگرتن بەردەوام دەبین.

جگە لەکوتلەی سائیرون، حەیدەر عەبادی کەخاوەندارەیەتی کوتلەی(نصر) دەکات، هاتۆتە ریزی خۆپیشاندەران لەمبارەشەوە ” عەبادی” بەرۆژنامەی ژیانی راگەیاندووە: بەهەمووتوانامانەوە پشگری خۆپیشاندەران دەکەین.

لەئێستادا خۆپیشاندانەکانی عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و لەسەرەتایی خۆپیشاندانەکانەوە خۆپیشاندەران داوای رەخساندنی هەلی کار و زیادکردنی خزمەتگوزارییەگشتیەکانیان دەکرد، بەڵام بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و هەندێ هێزی نەناسراو بەرامبەر خۆپیشاندەران کەبەهۆیەوە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی وای کردووە سەقفی داواکاری خۆپیشاندەران بەرزبێتەوە و داوای شکست پێهێنانی سیستەمی حوکمڕانی و دەست لەکارکێشانەوەی حوکمەت بکەن.

شایەنی باسە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقی ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکەی رۆژی هەینی ٢٥/١٠ بڵاوکردۆتەوە و بەپێی ئامارەکەیان (تەنها لەخۆپیشاندانەکانی رۆژی هەیندا ٤٠ کەس کوژراون و ٢٠٠٠ کەسیش بریندار کراون کەبرینی بەشێکیان قوڕسە). بەپێی داتایەکی نافەرمیش کەمیدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە لەخۆپیشاندانەکانی ٢٦/١٠ ی رۆژی شەمە ٢٧ کەس کوژارون و سەدان کەسی تریش بریندار بوونە.

چاودێرانی دۆخی عێراق پێیان وایە دووبژاردە لەبەردەم عێراقەدایە:

بژاردەی یەکەم: بەردەوام بوونی دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا، عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆ و تائیفی دەبات، (موقتەدا سەدریش لەبەیانەکەیدا ئاماژەی بەو خاڵەکردووە).

بژاردەی دووەم: دەست لەکارکێشانەوەی حوکمەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، کەهیچیان لەئێستادا لەبەرژەوەندی کورد نیە.

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.