ستاندەر
سندوقی بانکێ نێودەوڵەتی ئەمڕۆ دوشەممە لەڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند کە بودجەی ئێران بۆ ئەمساڵ بەڕێژەی چوار پۆینت پێنج و بۆ ساڵی داهاتووش بە ڕێژەی پێنج پۆینت یەک کورتهێنانی دەبێت، و ئابووریەکەشی بەڕێژەی نۆ پۆینت پێنج کەمدەکات بەراورد بە ڕابردوو کە لەسەدا شەش بوو.
لەڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەگەر ئێران بیەوێت کورتهێنانی بودجەکەی لەڕێگەی نەوتەوە چارەسەر بکات ئەوا دەبێت نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ۱۹٥ دۆلار.