تەنها لەشەوی رابردوو ١٨ خۆپیشاندەر کوژراون

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

شەوی رابردوو خۆپیشاندان لەبەشێكی زۆری شارەکانی خوارو و ناوەڕاستی عێراق بەردەوامیان هەبوو،  لەبەغدای پایتەختیشەوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە قەدەغەی هاتوچۆشكێندرا و شاری کەربەلاش شەوی خوێناوی خۆی بەرێ کرد. سەرچاوەیەک بۆ کەناڵی”العربیە” ئاشکرای کردووە تەنها لەخۆپیشاندانی شەوی رابردووی ئەوشارەدا ١٨ کەس بەفشەکی چەکی هێزە ئەمنیەکان و هێزە نەناسراوەکان کوژراون، شایەنی باسە ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان رۆژ بەرۆژ زیاتر بەرز دەبنەوە و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقیش هۆشداری دەدات و بەپێی داتاکانیان، لە ٢٥/ ١٠ تاوەکو ٢٨/١٠ژمارەی کوژراوان ٧٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش زیاتر بووە لە ٣٥٠٠ کەس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.