بەکر شوانی
لە تورکیا، کورد یەکە‌مجار ساڵی 1951 لەسەر دەستی هەردوو دەرهێنەر عاتیف یڵماز (1925-2006) و حوسێن پەیدا (1919-1990) لە فیلمی “گۆڕەکە‌م لە بەرد هەڵبکۆڵن”دا گەیەندرایە سەر پەردەی زیوینی سینەما. دواتر یڵماز گونەی (1937-1984)، چ وەك دەرهێنەر و چ وەك سیناریۆنووس، لە فیلمەکانیدا لەسەر کورد کاری کردووە. لە فیلمە تورکییەکانی ساڵانی نەوەدی سەدەی ڕابردوویش بەدواوە کورد بۆ یەکە‌مجار بە ناو و زمانی خۆیەوە دێتە سینەمای تورکییەوە و بینەر گوێی لە زمانی کوردی دەبێت. فیلمی “گەشتی بەرەو خۆر”ی یەشیم ئوستائۆغڵو و فیلمی “پیاوی گەورە و ئەڤینی بچووك”ی خەندان ئیپەکجی دوو نموونەی فیلمەکانی ئەو سەردەمەن. وەك ئەکتەریش؛ تاریق ئاکان، هاکان بالامیر، تویرکان شۆرای، هولیا کۆچیغیت، فاتمە گیریك، شەنەر شەن، کەمال سونال و ئەلیاس سەلمان لە سینەمای تورکیدا “نوێنەرایەتی”ی کوردیان کردووە.
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه چه‌رده‌یه‌ك له‌و زانیارییانه‌ن که نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی کورد موسلیم یوجه‌ل له دووتوێی کتێبێکی هێژادا به‌ناوی “کورده‌کان له سینه‌مای تورکیدا” به زمانی تورکی به چاپی گه‌یاندووه. نووسه‌ر له‌م کتێبه‌دا چه‌ند بابه‌تێکی وه‌ك ساڵانی قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردی له تورکیا و سیاسه‌ته‌کانی ئاسیملاسیۆن و مێژووی سینه‌مای تورکی و ڕۆڵی کورد و نیشتمانی کوردانی له‌و سینه‌مایه‌دا داوه‌ته به‌ر باس و توێژینه‌وه. پاشان بە دوای وەڵامدا گەڕاوە بۆ کۆمه‌ڵێك پرسیاری له جۆری: له سینه‌مای تورکیدا زمانی کوردی چۆن له ناو زمانی تورکیدا شاردراوه‌ته‌وه؟ که‌ی بۆ یەکە‌مجار زمانی کوردی له سینه‌مای تورکیدا به‌رگوێ که‌وتووه؟ کاراکته‌ری کورد لە فیلمه‌کاندا چۆن نمایش کراوه؟… سینه‌مای تورکی ساڵانێکی زۆر کاراکته‌ری کوردی وەك که‌سانی “په‌رپووت و نارێکپۆش” و “پۆشه‌ری جلوبه‌رگی مایه‌ی پێکه‌نین” و کەسانی خاوه‌ن “ژیانی خێزانیی نامۆ” و ئاغا و شێخ و چه‌ته‌ی ناشارستانی نمایش کردووه. ئه‌و سینه‌مایه هەموو کاتێك هه‌وڵی داوه ناسنامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کورد بشارێتەوه و هاتووه له‌بری ئه‌وه کاراکته‌ری خه‌یاڵیی کوردی خوڵقاندووه و هه‌وڵی داوه له‌و ڕێیه‌وه شتێك بخاته ڕوو که له مێژووی هاوچه‌رخی تورکیادا به”ڕۆژهه‌ڵاتی/کورد” ناو براوه و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌یش له ڕوانگه‌ی زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی تورکیاوه هێما بووه بۆ دواکه‌وتوویی و نه‌زانی و عه‌شیره‌تگه‌رایی.
به چاوگێڕان به ئه‌نجامی توێژینه‌وه و گه‌ڕانه‌کانی موسلیم یوجه‌لدا بۆمان دەردەکەوێت کورد له سه‌دان فیلمی تورکیدا کراوه به بابه‌ت، یان کاراکته‌ری کورد خزێندراوه‌ته ناو فیلمه‌کانه‌وه. به‌ڵام ئه‌و کاراکته‌رانه هیچ کاتێك نوێنه‌رایه‌تیی “کوردی ڕاسته‌قینه”یان نه‌کردووه، یان وردتر بڵێم؛ نه‌ویستراوه نوێنه‌رایه‌تیی “کوردی ڕاسته‌قینه” بکه‌ن. ئه‌م کاراکته‌رانه زمانێکی تورکیی خراپ به‌کارده‌هێنن، که‌سانی بێ ناو و بێ که‌سایه‌تین، سه‌رتاپای ژیانیان له‌سه‌ر بنەمای شه‌ڕی نێوان عه‌شیره‌ته‌کان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه داڕێژراوه و له خه‌م و ئازار و هه‌ژاری و نه‌داری بترازێت، هیچ شتێکی تر له ژیانیاندا نییه. ئه‌وانه‌یشی کاراکته‌ری کوردیان له سینه‌مای تورکیدا نمایش کردووه، هه‌موویان ئه‌کته‌ری تورکن و له‌سه‌ره‌وه ناوی هه‌ندێکیان براوه. ئه‌و کوردانه‌ی که ئه‌و ئه‌کته‌رانه ڕۆڵیانیان گێڕاوه، به‌رده‌وام بریتی بوون له چه‌ته، ئاغا، مافیا، یان کوردی لادێنشینی نەخوێنده‌وار و ناشارستانی. له ڕێی ئه‌و کاراکته‌رانه‌وه کورد وەك که‌سانی سه‌خته‌کار، قۆڵبڕ، پیسکه، بێبەزەیی، پاشڤەڕۆ و که‌سانی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می فیۆداڵی نمایش کراون.
هه‌رچی خراپه‌کاریی مرۆڤ هەیە به کورده‌وه لکێندراوه
موسلیم یوجه‌ل سه‌رنجمان ڕاده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی که سه‌رباری تێپه‌ڕبوونی کات و هاتنه ئاراوه‌ی سەردەمێکی نوێ له ناوچه‌که و جیهاندا، که‌چی هێشتا له فیلم و زنجیره تورکییه‌کاندا گۆڕانکاری به‌سه‌ر چۆنیه‌تیی نمایش‌کردنی که‌سایه‌تیی کورددا نه‌هاتووه. ئه‌و کوردانه‌ی پێشووتر وه‌ك گوندنشینی هه‌ژار و بێدەسەڵات نمایش ده‌کران، له فیلم و زنجیره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك که‌سانێك پێشان ده‌درێن که ئاغا و مافیای ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پاسه‌وان و خزمه‌تکاری زۆرن و له کۆشك و سه‌رای شارەکاندا ده‌ژین و درێژه به دابونه‌ریته فیوداڵییه‌کان ده‌ده‌ن. یوجه‌ل پێی وایه له فیلم و زنجیره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یشدا هه‌رچی خراپەکارییه‌کانی مرۆڤ هه‌یه به کورده‌وه ده‌لکێندرێت و ئه‌مه‌یش نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که له سینه‌ما و درامای تورکیدا تێڕوانینی باو بۆ کورد نه‌گۆڕاوه، یان نه‌ویستراوه و ناویسترێت گۆڕانی به‌سه‌ردا بهێندرێت. ئەکتەرێکی تورك پێویست ناکات خۆی زۆر ماندوو بکات بۆ گێڕانی ڕۆڵی کوردێك؛ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه به تورکییه‌کی خراپ بدوێت، وه‌ك کاراکته‌ر خۆی بخاته قاڵبی که‌سێکی نه‌زان و په‌رپووته‌وه و به‌و جۆره کاراکته‌رێکی کورد دروست دەبێت.
له‌ساڵانی 1950دا هه‌ره زیاد عاتیف یڵماز کاراکته‌ری کوردی لە فیلمه‌کانیدا نمایش کردووه. “گۆڕه‌که‌م له به‌رد هه‌ڵبکۆڵن، هاواری خوێناوی، لانکی خاڵی” هه‌ندێك له فیلمه‌کانی ئەو دەرهێنەرەن له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ئەگه‌رچی زۆرێك له‌و فیلمانه له گوندەکان وێنه‌یان گیراوه، به‌ڵام ڕووداوه‌کانی ناویان له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ناو گوندەکانه‌وه زۆر دوورن، به واتایه‌کی تر، وه‌ك چۆن کاراکته‌ری کورد به شێوێندراوی نمایش ده‌کرێت، ژیانی گوندنشینانی کوردیش به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی خراپ ده‌ستکاری کراوه. سەیر لەوەدایە عاتیف یڵماز خۆی کوردە و لە شاری مێرسین لە دایك بووە، بەڵام ئاشکرایە کە نەیویستووە، یان نەیتوانیوە لە دەرەوەی پانتایی و بارۆدۆخی باوی ئەو سەردەمەدا کار بکات. سیناریۆی زۆربه‌ی فیلمه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای گۆرانی و له‌سه‌ر بنه‌مای گۆرانی و لاوکی کوردی و ئه‌و کتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی کوردن، داڕێژراون. بۆ نموونه؛ چیرۆکی فیلمی “گۆڕەکە‌م له به‌رد هه‌ڵبکۆڵن” له لاوکێکی فۆلکلۆریی ده‌شتی ئورفا وەرگیراوه. لێره‌دا پێویسته بگوترێت ئەوە یه‌که‌م فیلمه له مێژووی سینه‌مای تورکیدا ناوی کوردی تێدا هێندرابێت.
عاتیف یڵماز ساڵانێکی درێژ خووی به ده‌رهێنانی فیلمی ژیانی ناو گونده‌کانه‌وه گرتبوو. له فیلمی “کچگه‌ل، چاوه‌ڕێی شاخه‌کان بکه‌ن”یشدا که له ڕۆمانێکی نووسه‌ری تورك ئه‌سه‌د مه‌حمووده‌وه وه‌ری گرتووه، دیسان کاراکته‌رێکی کورد هه‌یه. ئه‌مجار ئه‌م کاراکته‌ره ژنێکی کێوی و نه‌زانه و پێویسته ماڵی بکرێت. له ڕاستیدا، مرۆڤ ده‌توانێت له میانه‌ی ئه‌و ڕۆمان و فیلمه‌وه تێڕوانینی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تاک و کۆی تورکی به‌رامبه‌ر به کورد بۆ دەربکه‌وێت. فیلمی ئاماژه‌بۆکراو له‌به‌رئه‌وه‌ی به دڵی بینه‌ران بووه و داخوازیی زۆری له‌سه‌ر بووه، ساڵی 1968 جارێکی تر سه‌رله‌نوێ وێنه گیراوەتەوە و ده‌رهێنراوه. عاتیف یڵماز که تا کۆتایی ساڵانی شه‌ست ته‌نیا فیلمی له‌سه‌ر گوندنشینان ده‌رهێناوه، له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتادا ده‌ستی کردووه به ده‌رهێنانی فیلم له‌سه‌ر ژیانی ناو شارەکان، چونکه ئه‌و ساڵانه سه‌ره‌تای کۆچی کورده له گونده‌کانه‌وه بۆ شاره گەورەکانی باکوری کوردستان و تورکیا.
له‌و کاته به‌دواوه کۆچی کورده‌کان له ده‌شت و گوندە‌وه بۆ شار ده‌بێت به بابه‌ت بۆ سینه‌مای تورکی، به‌ڵام ئەمجار کورد له فیلمه‌کاندا کاراکته‌ری ده‌رگاوان و که‌سانی مایه‌ی پێکه‌نین و پێ ڕابواردنن. ده‌رهێنه‌ران کوردیان وه‌ك تاکی باوکسالار و نامووسپارێز نمایش کردووه. له فیلمه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا پیاوانی کوردی نیشته‌جێی شاره‌کان نایه‌ڵن هاوسه‌ر و خێزانه‌کانیان له ماڵ بچنه‌ده‌ره‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر بچنه ده‌ره‌وه و بە دەرچوونەکانیان بزانرێت، ئه‌وا باوك و برای کوردی فیوداڵ و که‌لـله‌ڕه‌ق له پێناوی کڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌فیاندا هاوسه‌ر و خوشکه‌کانیان ده‌کوژن. کەچی هه‌ر له‌و سەردەمه‌دا پیاوانی تورك له فیلمه‌کاندا وه‌ك که‌سانی هاوچه‌رخ و شه‌ڕڤانی قاره‌مان نمایش ده‌کرێن.
سه‌رده‌می یڵماز گوینه‌ی
ده‌کرێت کۆتایی ساڵانی حه‌فتا و سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا به سه‌رده‌می یڵماز گوینه‌ی دابنرێت. یڵماز گوینه‌ی یەکه‌مجار وه‌ك یاریده‌ده‌ری عاتیف یڵماز چووه دنیای سینەماوە. ئه‌و ئه‌گه‌رچی ساڵانی په‌نجا و شه‌ست له هەندێك له فیلمه‌کانی عاتیف یڵماز و خالید ڕه‌فیقدا ڕۆڵی سه‌ره‌کیی گێڕاوه، به‌ڵام له ساڵانی هه‌شتادا ئەستێرەی له ئاسمانی سینه‌مادا گه‌شاوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تیش فیلمی “ڕێگە” سه‌ره‌تای قۆناغێکی نوێ بوو له سینەمای کوردی‌دا. یڵماز گونه‌ی به پێچه‌وانه‌ی عاتیف یڵماز و ده‌رهێنه‌ره‌کانی تره‌وه، کاراکته‌ری وه‌ك “بێریڤان”ی برده ناو فیلمه‌وه. که‌چی ده‌رهێنه‌ران و سیناریۆنووسانی تورکی ئه‌م سه‌رده‌مه هێشتا بە ڕێچکەی ئه‌وانه‌ی پێش خۆیاندا دەڕۆن و به‌تایبه‌تی له زنجیره‌کاندا کاراکته‌ری کورد له‌سه‌ر شێوازی ڕابردوو نمایش دەکه‌ن. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا موسلم یوجه‌ل پێی وایه کاراکته‌ره کورده‌کانی ناو زنجیرەکانی کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی “سه‌مه‌ن یۆڵو” له کاراکته‌ری ئافرێندراوی خه‌یاڵیش نامۆترن. بۆ نموونه؛ له‌و زنجیرانەدا پیاوانی کورد شێت و شه‌یدای خواستنی کچانی کەمته‌مه‌نن. له شه‌ڕی نێوان گه‌ریلای کورد و سەربازی تورکیشدا، گه‌ریلا دڕنده و مرۆڤی بێبه‌زه‌یی و خوێنڕێژه. لێره‌دا ته‌نیا جیاوازییه‌ك له‌گه‌ڵ ڕابردوودا ئه‌وه‌یه هەندێك له کاراکته‌ره کورده‌کان له‌بری ئه‌وه‌ی به تورکییه‌کی خراپ بدوێن، به کوردییه‌کی به‌مه‌به‌ست شێوێندراو ده‌ئاخڤن. بەشێوەیەکی گشتی، له سه‌ره‌تاوه تا ئەمڕۆ کاراکته‌ری کورد له چه‌ند قاڵبێکی دیاریکراودا ده‌خرێته به‌رچاوی بینه‌ری سینەمای تورکی. لە فیلمە بەناو کۆمیدییەکاندا کورد کاراکتەرێکی قەشمەر و مایەی پێکەنینی بینەرانە. لە فیلمەکانی درامادا هەمیشە کورد کاراکتەرێکی بەستەزمان و بێچارەیە و لە گوندەوە بۆ شار کۆچی کردووە و هەرچەند دەکات لەگەڵ ژیانی شاردا ڕانایەت. لە فیلمەکانی ئەڤیندا دوو کچ و کوڕی گەنج عاشقی یەکدی دەبن، بەڵام باوکی کچەکە ناڕازییە و ئامادە نییە کچی خۆی بدات بە کوڕەکە. ئەو باوکەی مایەی ڕق هەستانی بینەران زۆربەی کات کاراکتەرێکی کوردە. بەکورتی؛ دەرهێنەران و سیناریۆنووسانی تورك لەبری ئەوەی کاراکتەری ڕاستەقینەی کورد لە فیلم و زنجیرەکانیاندا بخەنە ڕوو، هاتوون ئەو کاراکتەرانەیان لە خەیاڵی خۆیان و لە ژیانێکی نەبووەوە هێناوە.
سەرئەنجام
ئەگەرچی کوردی دەرەوەی باکوری کوردستان و تورکیا کەم تا زۆر دەزانن لەو وڵاتە هونەری سینەما خراپ لە دژی کورد بەکارهێنراوە، بەڵام تا کتێبی “کوردەکان لە سینەمای تورکیدا”ی موسلیم یوجەل نەخوێنینەوە، وەك پێویست بۆمان دەرناکەوێت چۆن ئەو هونەرە بەرزەی سەردەمی ترۆپکی شارستانی لە تورکیا بەردەوام وەك چەکێکی کوشندە و جۆری ئامرازێکی ئایدۆلۆژیای فەرمیی دەوڵەت لە دژی گەلی کورد بەکاربراوە! بەڕای من، زۆر پێویستە ئەم کتێبە وەربگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی و لە پەیمانگە و کۆلێژ و دامودەزگاکانی تایبەت بە سینەما و شانۆ و ڕاگەیاندندا هەبێت بۆ ئەوەی سینەماکاران و ڕۆژنامەنووسانی ئێمە بزانن لە ڕێی هونەری سینەماوە وێنەیەکی چەند خراپی کورد بە ڕای گشتیی تورك گەیەندراوە! شێواندنی کورد و کوردستان لە سینەمای تورکیدا و لای بینەری تورك بارێکی هێندە لارە کە ڕاستکردنەوەی، کاری فرە و سەنگین و کاتی زۆری دەیەوێت.