ستاندەر
لەبارەی نیگەرانیەکانی یەکێتی لەجێ بەجێ نەکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتیدا بۆ پێکهێنانی حوکمەت و پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک، یەکێتی نیگەرانی خۆی دەربڕی بوو، بۆ ئەم مەبستە ئەمڕۆ هەریەک لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وتەبێژی فەرمی پارتی وەڵامی نیگەرانیەکانی یەکێتیان دایەوە.
دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند: یەکێتى تا ئێستا کاندیدەکانى خۆى بۆ پۆستەکانى بریکارى وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دیارینەکردووە، تا حکومەت بۆیان دابمەزرێنێت، پێویستە ئەو حزبە کاندیدەکانى یەکلایی بکاتەوە.
شایەنی باسە دوای حوکمەتی هەرێم، وتەبێژی فەرمی پارتی” محمود محمد” وەڵامی نیگەرانیەکانی یەکێتی دایەوە و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: یەکێتی خۆی کاندیدەکانی دیاری نەکردووە بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکان، وتەبێژەکەی پارتی دەشڵێت: داوای کۆبوونەوەمان لەیەکێتی کردووە، بەڵام خۆیان کۆبوونەوەکەیان دواخستووە.