عادل عەبدولمەهدی بەرپرسیاریەتی دۆخی ئێستای عێراق لەئەستۆ ناگرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 218 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەرپرسیاریەتی دۆخی ئێستای عێراق لەئەستۆی خۆی ناگرێت، “عه‌بدولفه‌یسه‌ڵ سه‌هلانى” په‌ڕله‌مانتارى هاوپه‌یمانى نه‌سر ڕایگه‌یاند: سەرۆک وەزیران بەتەنها بەرپرسیاریەتی دۆخی ئێستای عێراق هەڵناگرێت، چونکە هاوپەیمانیەتی فتح و سائیرون بەرپسیارن لەعادل عەبدولمەهدی و سەرۆک وەزیرانیش بەشێکە لەئەنجوومەنی وەزیران، پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانیەتی نەسری سەر بە “حەیدەر عەبادی” ئاشکراشی دەشڵێت: هاوپەیمانیەتی فتح یەکێکە لەوهاوپەیمانیەتیانەی کە رێگرە لەبەردەم دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی.

شایەنی باسە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە و خۆپیشاندەران داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران و هەڵوەشانەوەی حکومەت دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.