دونێ شەو هێڕش کرایە سەرقونسڵخانەی ئێران

لەلایەن ستاندار Posted on 271 جار بینراوە

ستاندەر

درەنگانی دوێنێ شەو خۆپیشاندەرانی شاری کەربەلا بەبەرد و دار هێرشیان کردەسەر قونسڵخانەی ئێران لەوشارەدا و ئاڵای ئێرانیان هێنایە خوارە و ئاڵای عێراقیان لەجێگە دانا، شایەنی باسە خۆپیشاندانەکانی عێراق ماوەی ١٠ رۆژە بەبێ پچڕان لەشارەکانی(بەغدا، بەسرە، میسان، زیقار، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، واست، بابل و موسەنا) کەبەشاری شیعە نشین ناسراون بەردەوامیان هەیە، خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشانەوەی حوکمەت دەکەن و کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤیش هۆشداری دەدات لەبەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان، بەپێی نوێترین داتای کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقی ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ١٠ رۆژی رابردوو ٣٠٠ کەس بووە و ژمارەی بریندارەکانیش زیاترە لە ٦٠٠٠ کەس.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.