لەرۆژئاڤا ١٥ چەکداری سوپای تورکیا کوژراون

لەلایەن ستاندار Posted on 230 جار بینراوە

ستاندەر

شەوی رابردوو سوپای تورکیا و گروپەچەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە هێرشێکیان بۆسەر گوندی “تەلەل وەرد” ی سەربەناحیەی زرکان ئەنجامدا، بەڵام هێڕشەکە لەلایەن شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەتوندی وەڵام دراوەتەوە و نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەویەک بکەن لەم ناوچەیەدا، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی رۆژئاڤا شەوی رابردوو شەڕ و پێکدادانی قوڕس هەبوو لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی رۆژئاڤا و  لەناوچەی عەین عیساش کاروانێکی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی کەوتوونەتە بۆسەیەکی سوپای سوریا و لەئەنجامدا ١٥ چەکداری سوپای تورکیا و میلیشیاکانی کوژراون.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.