” لاوازی پەرلەمانی کوردستان لە جێ بەجێ کردنی ئەرک و دەسەلات و پاراستنی گیانی پەرلەمانتاران”

لەلایەن ستاندار Posted on 468 جار بینراوە

ستاندەر

دوو رێكخراوى نا حكومى ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى ئه‌داى پێج ساڵى خولى پێشووى په‌رله‌مان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ش له‌ خولى ڕابردوودا په‌رله‌مانى كوردستان كۆمه‌ڵێ پێشێلكاریی یاسایى ئه‌نجامداوه‌و په‌رله‌مانتارێكیش هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى له‌سه‌ربووه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستانى جێهێشتووه‌.

ئه‌نستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان (PAY) به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رێكخراوى سندوقى نیشتمانى بۆ پاڵپشتى دیموكراسى (NED) ى ئه‌مریكى، ڕۆژى دووشه‌ممه‌، 30 ئه‌یلول، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاپۆرتێكیان له‌باره‌ى پێنج ساڵى خولى پێشووى په‌رله‌مان بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌ بنچینه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان، چاودێرى ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌، له‌ ماوه‌ى پێنج ساڵى ته‌مه‌نیدا، خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو قه‌یران و گرفتانه‌ى هه‌بوون، سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ یاساییه‌ى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كران، به‌ڵام په‌رله‌مان له‌پرۆسه‌ى چاودێریكردنى حكومه‌تدا هیچ چالاكییه‌كى نه‌بوو و نه‌یتوانی به‌ ئه‌ركى خۆی هه‌ڵبستێت.

به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌، له‌ خولى ڕابردوودا حكومه‌ت ویستویه‌تى ئه‌جێنداى خۆى له‌رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ جێبه‌جێ بكات، نه‌ك په‌رله‌مان چاودێریی حكومه‌ت بكات و لێى بپێچێته‌وه‌. له‌و هه‌موو پێشێلكارییه‌ یاساییه‌ى حكومه‌ت كردوویه‌تى، هه‌ر له‌ پاشه‌كه‌وتى موچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆ چاره‌ك، و هه‌ندێ مانگ دابه‌شنه‌كردنى ئه‌و چاره‌كه‌ موچه‌یه‌ش له‌ كاتى خۆى، كه‌ موچه‌ى چین و توێژ هه‌بوو به‌ سێ مانگیش نه‌ده‌درا، فرۆشتنى نه‌وت و ناڕوونى داهاته‌كان، یاریكردن به‌ كاتى هه‌ڵبژاردنه‌كان و بوونى گه‌نده‌ڵى له‌ زۆرینه‌ى سێكته‌ره‌كان و خراپى خزمه‌تگوزاریی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى و خوێندنى باڵاو رێگه‌وبانه‌كان و كه‌مى سوته‌مه‌نى و كاره‌باو ئاو و زیادكردنى نایاسایی باجه‌كان و ده‌یان بابه‌تى تر.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ ” سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌ند ئه‌ندامێك جاروبار یاداشتیان بۆ بانگهێشتكردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و هه‌ندێك له‌ وه‌زیره‌كان پێشكه‌شكرد، به‌ڵام په‌رله‌مان نه‌ گوێى له‌ ئه‌ندامه‌كانى گرتوو و نه‌ توانیویه‌تى له‌ هیچ به‌رپرسێكى حكومیش بپێچێته‌وه‌.”

ئه‌و ڕێكخراوه‌ ئاماژه‌شى به‌وه‌كردووه‌: یه‌كێك له‌ كاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى په‌رله‌مان په‌سندكردنى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵانه‌یه‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بودجه‌ى هیچكام له‌ ساڵه‌كانى (2014، 2015، 2016، 2017، 2018)ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كرد و په‌رله‌مانیش هیچ نوسراوێكى ئاراسته‌ى حكومه‌ت نه‌كرد كه‌ لێپێچینه‌وه‌ى لێبكات به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ته‌مه‌نى ئه‌م خوله‌دا بودجه‌ له‌په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرا.
هه‌ر به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ى ئه‌نستتیوتى په‌ى، به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆ ده‌بێت ژمێره‌ى كۆتایى (الحساب الختامى) ساڵى دارایى پێشتر بچێته‌ په‌رله‌مان، بۆ زانینى چۆنیه‌تى سه‌رفكردنى بودجه‌و بواره‌كانى سه‌رفكردن جگه‌ له‌وه‌ى بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند نه‌كرا، ئه‌و بودجه‌یه‌ى هه‌شبووه‌ حكومه‌ت به‌ئاره‌زووى خۆى دابه‌شى كردووه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ چاودێرییه‌كى به‌سه‌ره‌وه‌ بێت، هه‌ر بۆیه‌ش (حیساباتى كۆتایی) هیچ كام له‌ ساڵه‌كانى (2012، 2013، 2014، 2015، 2016، 2017، 2018) نه‌نێردرایه‌ په‌رله‌مان و كه‌س نه‌یزانى ئه‌و بودجه‌یه‌ چۆن دابه‌ش و خه‌رج كراو په‌رله‌مان هیچ رۆلێكى نه‌بووه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا، ته‌نها (32) یاسا و (8) بڕیارى ده‌ركرد، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ (213) پڕۆژه‌ یاسا كرابوو. زۆرینه‌ى ئه‌و یاسایانه‌ى په‌سه‌ندیش كران نه‌چوونه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، یاخود پێشێلكراون، به‌بێ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ قسه‌یه‌كى هه‌بووبێت.
باسیشیانله‌وه‌كردوه‌: له‌ خولى ڕابردوو لیژنه‌كانى په‌رله‌مان وه‌ك پێویست كارى خۆیان ئه‌نجام نه‌ده‌دا، له‌ نوسینى راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكان، كۆى گشتى ئه‌و راپۆرتانه‌ى ده‌بوایه‌ لیژنه‌كان له‌سه‌ر پرۆژه‌كان بیانوسیایه‌ (495) راپۆرت بوو، به‌ڵام لیژنه‌كان له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا (149) راپۆرتیان نوسیوه‌و تا كۆتایی (346) راپۆرت نه‌نوسرا كه‌ ده‌بوایه‌ بنوسرێن.

په‌ى، ده‌شڵێت ” ئه‌و یاسایانه‌ى له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌رچوون زۆرینه‌یان یا ناڕه‌زاییان له‌سه‌ر بووه‌ و ده‌ره‌نجامى خراپیان لێكه‌وتۆته‌وه‌، بۆنمونه‌: یاسای درێژكردنه‌وه‌ی خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم، یاسای لێبووردنی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان، یاسای به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ، یاسای رێگریكردن له‌ زیارده‌ڕۆیی و لابردنی له‌سه‌ر زه‌وی و زارو موڵكی ده‌وڵه‌ت، یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ، هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای پیاده‌كردنی یاسای به‌كرێدانی خانوو به‌ره‌.”

ئاماژه‌شیان به‌وه‌كردوه‌ : له‌ خولى چواره‌مى په‌رله‌ماندا كۆمه‌ڵێك یاساى عیراقى به‌ركار كران. ئه‌مه‌ش نه‌نگی بوو بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌ پێویست بوو یاساى خۆى هه‌بێت نه‌ك یاساكانى عیراق به‌ركار بكات.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ى په‌ى و نێدى ئه‌مه‌ریكى، چیرۆكى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو لە لاپەرە ٤٣ راپۆرتەکە لە ژێر ناونیشانی ‌ ئەو پەرلەمانتارانەی نەیان توانی خولی چوار تەواو بکەن، یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ش گۆران ئازاد محمەده‌، كه‌ دوای ئەوەی ڕووبەرووی ھەڕەشەی کوشتن بۆ وە لەسەر پرسی گەندەڵی و چاكسازى.

بابان جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوبه‌رى پڕۆژه‌كه‌ له‌باره‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: ئەو کەسانەی ھەڕەشەکەیان کردووە سەرۆکی رێکخراوەکە ئاماژەی بە ناوی (ش.ھ) ( ن .ع ) داوە کە دوو فەرماندەی سەربازی باڵان و به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ده‌ستى داوه‌ته‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ دۆسیه‌ى داگیركردنى زه‌وى له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانده‌ سه‌ربازیانه‌ ئه‌وانه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنیان كردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كى كرداریش ویستوویانه‌ ئه‌و كاره‌بكه‌ن،

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ڵدانه‌وه‌ى دۆسیه‌ى داگیركردنى زه‌وییه‌كانى ناوچه‌ى تارێن له‌ لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى كارى چاكسازى و بڕیارى حكومه‌ت و په‌رله‌مان بووه‌.
ناوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى خولى چواره‌میان ته‌واونه‌كردو هۆكاره‌كانیان :

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.