د.محمد امین
ژینگه‌ی ته ندروستی وههه تا ئاسا یشی نه تهوهیی هه رنه تهوهیه ک به نده به فه راهه م بوونی خۆراک وده‌رمانی باوهڕپێکراووته ندروست ،که ئه بنه بنه ما بۆدروست کردنی هه یکهلی کۆمه ڵگایه کی چالاک .هه رله دێرزه‌مانه‌وه ،هه رنهته وه ووڵاتێک سیاسیه تی تا یبه‌تی خۆی هه بووه وهه یه ، بۆبه رهه م هێنانی به روبوومی کشتوکاڵی بۆخۆراک وبه رهه می ده‌رمانی تا بتوانن ئاسایشی خۆراک وته ندروستی فه راهه م بکه‌ن،واتا فه راهه م کردنی خۆراک وده رمانی ته ندروههست به به‌شێکی گرنگی ئاسایشی نه تهوهیی دائه‌نرێ، وه بێ ئاسایشی خۆراک ئاسایشی نه ته وهو وڵات فه‌راهه م نابێ وئهکه وێته ژێرهه ره‌شه وه.هه ڵبه ته ئاسایشی خۆراک وده‌رمان به نده به توانای به رهه م هێنان به ئه ندازه‌ی پێویستی بازاری نیشتیمانی،وه جۆری به رهه م که له رووی چۆنایه‌تی ،ته ندرهستی وه ژینگه ییه وه پایه دار بێ.
یه کێ له هۆکاره هه ره گرنگه‌کانی توانای به‌رگری کورد به رامبه ردوژمنانی ،وه ره گه زی هه ره سه‌ره‌کی توانای به رگری کردنی کورد،وه توانای مانه وه‌ی له سه ر ولاتی خۆی ئه مه بووه که توانیویه‌تی له دێرزهمانهوهخۆراک وبژێوی خۆی په‌یدا بکات بێ ئه وه‌ی که پێویستی به نان و خۆراکی بێگانه بێ. له بهرئه وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی خۆراک وبژێوی له کوردوستانا هه میشه فاکته‌ری هێزوبهرگری بوون بۆئه وه‌ی کورد له نیشتیمانی خۆی بمێنێته‌وه ،بۆیه دوژمنانی کورد هه میشه هه وڵیان داوه وه ئێستاش هه وڵ ئه دهن که سه‌رچاوه کانی ، وه ژێرخانی خۆراک و بژێوی له کورد وشک بکه ن و وێران بکه‌ن.. به ڵگهی ئه‌مه ش له مێژووی تازه‌دا وێران کردنی ٥۰۰۰ گووندی کوردستانی باشووربووله لایه‌ن ده سه‌ڵات دارانی به‌عس له‌عێڕاق له ساڵانی۷۰ کان و80 کانی سه‌دده ی بیسته م وه ئێستاش وێران کردنی هه مووژێرخانێکی ئابووری کشتوکاڵ و وێران کرنی هه رچی زۆرتری سه‌رچاوه کانی خۆراک، ژیان ،شارستانی وههه تا شوێنه‌واری مێژووی فه رهه نگی کوردوستان له لایه‌ن سووپای داگیر که‌ری تورکیا له رۆژئاوای کوردوستان.
ئاسایشی ئابووری که ئاسایشی خۆراک پایهکهیهتی له گه‌ڵ ئاسایشی ته ندروستی دوورهگهزی سه‌ره‌کی ئاسایشی نه تهوهوه يين ،که هه رده سهڵاتێکی به رپرس گرنگی هه ره سه‌ره‌کیان پئ ئه‌دات به فه‌راهه م کردنیان ،چونکه نه ته وه‌ی نه خۆش و برسی نه ک هه رناتونێ به رگری له خۆی بکات به‌لکو به روه هه ڵوه شا نه وه و که وتن ئه ڕوات ،هه ر له به‌ر ئه مه شه دوشمنان له هه وڵ و پلان دانانن که به برسی کردنی تاکی کورد وه‌نه‌خۆش کردنی توشی روخانی بکه‌ن . ره‌وش ودیارده‌ی کۆڵ به‌ری لهرۆژهه ڵات نمونهیهکههه م له سهربرسی کردنی کورد بۆ روخاندنی وههه م خه باتیکشه دژی رووخان ،که ساڵانه سه‌دان وهه زاران كورد له‌ناچاری کاری دژوار‌و پرمه ترسی کۆڵ به ری ئه که ن گیان له ده ست ئه دهن یا که‌م ئه ندام ئه بن تا به ده ستى خؤيان به به هاى ڰيانيان نانئ ݒه يدا بكه ن ،نه روخين وه بههاوکاسایهتی انسانی خۆیان بپارێزن .
له ژێڕرۆشنایی ئه م ده رببرینه ی سه روه ئه بینین ، که تائێستا له نه‌زانی وه لهبئ سیاسه ت وبێ سسته می هه مان ئه م کاره‌ی ئه نجام دراوه که دوژمنان ئاره زوویانه له وێران کردنی بنه‌ماکانی ژێرخانی ئا سایشی خۆراک وته ندروستی وکایه کانی تری ژیان ،به ڵگه ونمونه‌ی زیندوش دیمه نی کالاکانی بازاره که چه‌ندیان نیشتیمانین؟ وه هه روهها ڕه وشی کایه کانی تریش به هه مان جۆرکه هه موومان ئه ی بینین.
به پێوه‌ری ژیانی هاوچه‌رخ ئاسایشی خۆراک ،هه روه‌ک له سه رهوه ئاماژه‌م پێ دا ته‌نها دابین کردنی بڕی پێویستی خۆراک بۆ کاتێکی دیاری کراو نیه به‌ڵکو چۆنیهتیهکهشیهتی که گوونجاو بێ له گه‌ڵ پێوه‌ره ته ندروستی و ژینگه یه‌کان ،واته چۆنیه‌تی خۆراک به ئه ندازه‌ی بڕی په یداکردنی خۆراک گرنگه. له م رووه‌وه ئه گهرتهماشای ڕه‌وشی ئاسایشی خۆراک وته‌ندروستی وه‌ڵات بكه ين ئه بینین كه هه م له رووی چه ندایهتی وههه م له رووی چۆنایه تیه وه ته واو نيه . ئهمرۆلهبازارا به‌هۆی نه‌بوونی دڵنیایی لهمهرچۆنیایهتی خۆراک وده‌رمان هه ست به ئاسایش ناکرێ، ئێستا ڕه‌وشێ په ی‌دا بووه که، بهکاربهرله ده‌رمان زیاترئهترسێ نه ک نه‌خۆشی وه له‌خۆراک زیاترله برسیه تی .
هه ڵبهته تائێستاهیچ سییاسه تێکی دیاری کراوی داڕێژراوی به یا سا کراونیه بۆفهراهه م کردنی ئاسایشی خۆراک و ته‌ندروستی نه بۆکورت خایه‌ن نهبۆدرێژخایهن،به هه مان جۆری کایه‌کانی تری ژیان که سیاسهتیمان بۆیان نیه وه‌ک سیاسه تی ئابووری ،ووزه،ئاو ،به رگری ،په روهرده ، زانست ،توێژینه‌وه،فه رهه نگی وه کۆمه ڵایهتی و ..هتد
. ،ئه‌مه‌ش واته، به رێوه بردنی وڵات بئ سیاسه‌ت ئه نجام ئه‌درێ که له ئه‌نجام دا بۆهیچ کام له کایه‌کانی ژیان هیچ داهاتوویه‌کی دیاری کراونیه ،وه کاری حکومه ت ودامه زراوه‌کان وه‌ک له شوێنێکی ترا باسم کردوه کورت ئه‌کرێته‌وه بۆشوێنی نامه‌ی رۆیشتووهاتووی بێ کاریگه ر
. بۆدیاری کردنی سیاسه‌تی خۆراک وته‌ن دروستی وههه روههاهه مووکایهکانی ترپێویست بهفهلسهفهیهکی سیاسی دیاری کراوه‌ه یه که‌له سه روه‌وه ئاڕاسته بکرێ بۆخواره‌وه ،که دره‌نگ یا زووئه بئ سیاسه‌تی ئاسایشی خۆراک و توندروستی وه هه روهها سیاسه‌تی کایه‌کانی ترله سه رئاستی نیشتیمانی دیاری بکرئ له سه‌ربنه‌مای یاسای،وه تا ڕۆژێ زووتر ئه مهبکرێ باشتره،کاری ئه مرۆنهخرێته سبه‌ی بۆ ئه وه‌ی هه موو تاکێ هه ست به ئاسایش بکات له هه موو روویه‌که‌وه ،ئه و‌سا ئه‌توانێ هه ست به هاوڵاتی بوون وهاونیشتیمانی بوون بکات وه ئه‌وکات دڵسۆزانه ئه رکه کانی ئهونجام ئه دات.
وه له ئێستا وه گرنگه، کههه موناوهندهکهنی هه موودهسهڵاتهکانى نيشتيمان وه ناوه‌نده‌کانی رۆشن بیری وه فکری بابه تی فه‌راهه م کردنی ئاسایشی خۆراک وته ندروستی له‌سه‌رئاستی نیشتیمانی وناوچه‌یی/پارێزگاکان باس بکرێ شرۆڤه‌ی بۆ بکرێ وه هه روهها هه مووجۆره ئاسایشه کانی تر، چوونکه چه‌نده ئاراسته کردنی سیاسه ت گرنگه به ئاراسته‌ی ئامانجی به رهه م دار،بههه مان ئهندازش به شداری خالک له دروست کردنی بریاروبریاردانا گرنگه .