ستاندەر
ئەندامانی کورد لەلیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق لە ٣ ئەندامەوە زیاد کراوە بۆ ٦ ئەندام، بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق”بەشیر حەداد” کەئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە، ئاماژە بەوە کراوە بەهەوڵ و ماندوبوونی فراکسیۆنەکوردییەکان، ئەندامانی کورد لەلیژنەی هەموارکردنەوەی دەستور بۆ دووهێندە زیاد کراوە، پێشتر ئەندامانی کورد لە لیژنەکە ٣ ئەندام بوو، بەڵام ئێستا بۆتە ٦ ئەندام، ئەوانیش پێكهاتوون لە( د. ڤیان سەبری، د.جوان ئیحسان، د. یوسف محەممەد سادق، د. عەبدولباری مدرس، د.جمال کۆچەر و رێبوار ھادی).
سەرچاوە: ناس کورد