گرینگ_ هەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوە لەبەرهەمهێنانی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی راپۆرتێکی ناوەندی روپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوە لەبەرهەم هێنانی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، ناوەندەکە رایگەیاندووە لەکۆتایی ئەمساڵدا بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە ٤٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و سەرەتای ساڵی داهاتوش دەگاتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە،  شایەنی باسە ئەمە بۆ یەکەم جارە هەرێمی کوردستان دەگاتە ئەم رێژەیە، ئەمەش دوای لەدەستدانی نەوتی کێڵگەکانی کەرکوک کە رۆژانە ٢٨٠ هەزار بەرمیل نەوتی دەست دەکەوت. بەرهەمهێنانی ٤٩٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەکاتێکدایە حوکمەتی هەرێم چەند ساڵێکە هیچ بڕە سوتەمنیەکی بەسەر هاوڵاتیان دابەش نەکردووە.

ناوەندەکە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لەهەرێمی کوردستان گەڕاندۆتەوە بۆ زۆربوونی کاری کۆمپانیاکانی بواری دەرهێنانی نەوت، کەلەئێستادا لەچەندین ناوچەی جیاوازی هەرێم نەوت دەردەهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.