ھیچ.!

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

نەبەز جەلال

لە ڕێگەی کەناڵەكانەوە گوێ لە دۆخی گشتی ھاوڵاتییان بگرە، ھەموویان ڕەوانبێژو خۆشڕەو، وەک قاسپەی کەو دەخوێنن و قسە دەکەن، ھەردەڵێی سیاسییەکی پڕ ئەزموونن؛ چوومەز ئەوەندە گوێیان لەو قسە باقوبریقانەی سیاسەت بووە ھەموویان لەبەرکردووە وەک شیعری جاران.!

ئاخر ٢٨ ساڵ زۆرە بۆ درۆ.؟!..

لە ڕوو؛ بە ڕێکەوت پرسیارێک ئاڕاستە دەکەی، ھەرچی سەرنج و تێبینی و شرۆڤەو ڕانانە بێ دیکۆمێنت و ئەرگۆمێنت و بەڵگە وەک دوکەڵی جگەرە بە نەفەسێک ئەیکا بەقوڕگتاو ھەڵئەسێتە سەرپێ و ئەڕوا، وا ئەزانێ تۆ بەرەی دوژمنی یان خەڵکی پاکستان.!

لە کۆتایشدا سوعبەتچییەکی قۆشمە دەرئەچێ و ئەڕوا بۆ نێرگەلەکێشان.!

لە چات و مێسنجەر؛پرسیاری لێ ئەکەی، خۆی ئەدزێتەوەو ئەڵێ ھیچ نییەو ھەر وەک جارانە، وەک ئەوەی لە جاری جاراندا زۆر حاڵی بوبێت و شتێک لە ئەمی تیابوبێ، بەدەست و قامکی ئەو بڕیارە خوڵقێنەرو کاریگەرەکانی بەدزییەوە دەدرێن ودەکەونە پشت پەردە ھی ئەوەو لە ئێستادابە میوانی ناوەختەوە سەرقاڵەو دەستی گیراوەو پێی ناکرێ وەڵامت بداتەوە یان خوانەکا قسەیەکی لەدەمدرچێ و بەرپرسیاربێ بەرامبەری.!

کەلام شەرەف، سیقە بدۆڕێنێ و نەبێتەوە بە ھیچ.!..

کە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دەکەی ئەڵێ: وەڵا لە شوێنێ میوانم ….. بەجێی دێڵم بۆ ئێوەی خوێنەر…

ھەزار و یەک فشەی پاساوی بۆ ئەبێ…!

بە کوورتی زۆر شورەیی و عیب و نا مەردانەیە ؛ دەستت ھەبێ لە خەڵەتاندن و سەرقاڵکردنی خەڵک بە نێوو خولانەوەی بۆشایی ھیچەوە، تەنانەت گەر بەشێکی بچوکت بەرکەوێ و ھەستی پێبکەی، بە بڕوای من ئەمە دەستپێکی قۆناغێکی ترسناک و کۆتایی قۆناغێکی ناشرینە.!

ئاشکرایە کە ھیچ، ھیچ بەرھەم دێنێ و، شتەکانیش دەباتەوە بۆ سەر ھیچ.

وەک کارەکتەر پێمناخۆشە کەھیچبن ، گەر تۆی ئازیزیش ھەست بەو ھیچبوونە دەکەیت و ناتوانی خۆتی لێ لادەی، وەقبوڵیشتە ئەوھا بمێنیتەوە، ئاشکرایبکە بانگی محەمەد بە ئاشکرا خۆشەو شەرمی ناوێ ، تا نرخی ڕاستەقینەی خۆشت لەدەست دەر نەچووە، چوون قبوڵکردنیش ئاست و ھۆکار و پێوەری بایی خۆی ھەیە لە نرخدا وەک ڕێژەی دیاریکراو ھەر چۆن خاڵێک « سفر » ھیچەو کەچی پلەیەکیشە وەک ژمارە وەک تەنھاو وەک کۆ لەگەڵ ژمارەکانی تر.!

بۆیە زویر مەبەو ڕامەوەستە، بڵێ منیش لەگەڵ ھیچ و ھیچەکاندا، ھیچبوونەکەی خۆم دەپارێزم بۆ مانەوەی ھیچبوونەکەم لە ھیچدا، ژیان چۆن گۆڕاوە.! جاران بۆ شکۆ چی دەکرا، ئێستە بۆ گەیشتن بە ھیچ بوونیش چی دەگوزەرێ.!

ئەمە؛ کەی خەمی ھەموان بوو بۆ نیشتیمان .؟!..

با ئاوڕێکی ورد لە ھیچەکانی تێپەڕیو لە ساڵانی ڕابوردوو بدەینەوە،چەند ھیچ بوون و دوایش چەند بە بچوکی و پووچی پوکانەوە.؟!.

ئەمڕۆ نا سبەی گشت « ھیچەکان دەچنەوە، دۆخی ھیچ نەبوونی خۆیان»، و نیشتیمان و نەتەوەش وێرانتر دەبێ.!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.