بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی پۆستێكی باڵا بە نەوزاد هادی دەدرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 232 جار بینراوە

ستاندەر

بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەرواری  ٢٠١٩/١١/٣ نەوزاد ھادی ، پارێزگاری پێشووی ھەولێر پۆستێکی باڵای پێدراو کراوەتە سکرتێری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ھەرێم، ئەو پۆستە لەكاتێدا دراوەتە ناوبراو كە لەسەروبەندی كابینەی نوێ دەنگۆی ئەوە هەبوو ناوبراو دەكرێتە وەزیری كارەبا، جێی باسە پۆستی سکرتێری ئەنجومەنی سەرۆکایەتی ھەرێم لە سەرۆكایەتی هەرێم پۆستێكی نوێیە و بۆیەكەمجارە بە كەسێك درێت و لەلایەن نێچیرفان بارزانییەوە كە گرنگی بە نەوزاد هادی دەدات ئەو دیاریكراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.