راکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو

لەلایەن ستاندار Posted on 393 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی دەست پاکی عێراق کە ئەمرۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە لەپارێزگای کەرکوک برە پارەیەکی زۆر دیار نەماوە، کەپێشتر حکومەتی عێراق ئەم برە پارەیەی بۆ ئاوەدانکردنەوەی قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری کەرکوک تەرخان کردبوو بەمەبەستی ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە، کەپێشتر لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو.

لەراگەیەندراوەکەی دەستەی دەست پاکیدا هاتووە رێکارەکانی لێکۆڵینەوە کردن لەراکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک دەستی پێ کردووە و دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌گوێره‌ی مادده‌ی “340” له‌ یاسای سزاكانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و و 6 به‌رپرسی دیكه‌ی پارێزگا ده‌ركردووه‌، كه‌ بریتین له‌ سكرتێری پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پارێزگار، به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شه‌كانی وردبینی، ژمێریاری و گرێبه‌سته‌كان و سه‌رۆكی لێژنه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می كڕین له‌ پارێزگا..

دەرکردنی بەفەرمانی دەستگیرکردنی راکان جبوری لەکاتێکدایە هەفتەی پێشوو ئەنجوومەنی باڵای روبەروبوونەوەی گەندەڵی بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات بۆ چەند بەرپرێکی باڵا دەرکرد، کەلەناویاندا نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوکی تێدابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.