یوسف محمد سیاسەتی ئابووری سەربەخۆی هەرێم بەشکستخواردو وەسف دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

ستاندەر

د. یوسف محمد سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتووێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی باسی لە سیاسەتی ئابووری سەربەخۆی هەرێم کرد و وتی ئابووری سەربەخۆ شکستی هێناوە و پێویستە پێداچونەوە بە بە سیاسەتی نەوت و غاز بکرێت.

ناوبراو ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا گرتوو گوتی سیاسەتی نەوتی هەرێم نەبووە مایەی هێنانەکایەی ئابووری سەربەخۆ بۆ هەرێم و ڕێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و تورکیاش لەپەڕلەمان پەسند نەکراوە.

سەبارەت بە چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم یوسف محمد گوتی تا ئێستا هەنگاوی کرداری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە حکومەتی هەرێم نەنراوە. هەروەها گوتی ئەگەر عێراق بۆ ساڵی داهاتوو پڕۆژە یاسای بودجەی نەبێت، ئەوا بە یاسای بودجەی ساڵی ۲۰۱۹ مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.