ئەگەر هەیە ١٠ وەزیر لەحکومەتی عێراقی دوربخرێنەوە لەناویاندا فواد حسێن هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات” عادل عەبدولمەهدی” کاردەکات بۆ دورخستنەوەی ١٠ وەزیر لەپۆستەکانیان بەبێ ئەوەی خۆی لەپۆستەکەی دوربکەوێتەوە، محمد کەربولی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەتویتێکدا رایگەیاندووە: سەرۆک وەزیران کار دەکات بۆ دورخستنەوەی ١٠ وەزیر لەپۆستەکانیان، بەبێ ئەوەی خۆی لەپۆستی سەرۆک وەزیران دور کەوێتەوە کەداواکاری سەرەکی خۆپیشاندەرانە، کەربولی بەعادل عەبدولمەهدی دەڵێت: مانەوەت لەپۆستەکەتدا کێشەیە.

لەلایەکی تر سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم دۆسیەیە بەستاندەری راگەیاندووە: یەکێک لەو وەزیرانەی کە ئەگەری دورخستنەوەی هەیە لەپۆستەکەیدا وەزیری دارایی” فواد حسێن” دەبێت، بۆ ئەومەبەستەش هەمان سەرچاوە بەستاندەری گوتووە، عادل عەبدولمەهدی داوای لەپارتی کردووە فشار لە “فواد حسێن” بکەن خۆی دەست لەکاربکێشێتەوە، لەشوێنی کاندیدێکی تری ئەو حیزبە لەجێگەی دابندرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.