ئاسۆ کەریم
ره‌حمه‌تى شه‌ره‌فه‌دين ئالچى كه په‌رله‌مه‌نتارى (به‌ده‌په- BDP)ى شارى دياربه‌كر بوو، له 2010 سه‌رى له په‌رله‌مانى كوردستان دا‌و ئێواره‌كه‌ى كه ره‌مه‌زان بوو، دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكى سه‌رۆكى ئه‌وكاته‌ى پارله‌مان ئێواره‌خوانێكى له‌سه‌ر شه‌ره‌فى ئه‌و پياوه كوردپه‌روه‌رو دينداره سازكرد و به‌نده‌ش يه‌كێ بووم له‌و چه‌ند په‌رله‌مه‌نتاره‌ى به‌شداربووم.
قسه زۆركرا. له وه‌ڵامى پرسيارێكى مندا كه (داخوا پێوه‌ندى نێوان په‌رله‌مه‌نتاره‌كانى به‌ده‌په‌و په‌رله‌منتاره كورده‌كانى ئاك پارتى چۆنه؟) وه‌ڵامى دامه‌وه.
1) ئاق پارتى نا، ئاكه‌په. چونكه حزبى داد‌و گه‌شه‌پێدان حزبێكى سپى نييه و ماهيه‌تێكى ديكه‌ى هه‌يه.
2) ئاكه‌په له كه‌ماليسته‌كان خه‌ته‌رترن بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى له باكوور، چونكه هه‌م توركايه‌تى ده‌كاو هه‌م به‌ناوى برايه‌تيى ئيسلامى و ئايديۆلۆجياى ئيسلامه‌تييه‌وه كوردان ده‌خاپێنێ.
3) له رووى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه، پێوه‌نديمان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مه‌نتاره‌كانى ئاكه‌په باشه‌و سڵاو له يه‌كتر ده‌كه‌ين، به‌ڵام له بارى سياسييه‌وه نا. چونكه نا‌وێرن به يه‌ك وشه‌ش ديفاع له كورد‌و مافه‌كانى خه‌ڵكى كورد وه‌كوو ميلله‌تێكى جيا بكه‌ن، له كۆريدۆرو دانيشتنى تايبه‌تدا، هه‌ندێكيان هاوسۆزيى له‌گه‌ڵ مافه‌كانى كورددا ده‌رده‌بڕن، به‌عه‌مه‌ليش هيچ.
ره‌حمه‌تت لێ بێ شه‌ره‌فه‌دين ئالچى، چاكت ناسيبوون.
ئاخر ئه‌ردۆگان له‌م يه‌ك دوو رۆژه‌دا گوتى:
له گرووپى پارله‌مانيى حزبه‌كه‌يدا، 50 په‌رله‌مه‌نتارى كورد هه‌ن.
ئاخر په‌رله‌مه‌نتارى وا به چ ده‌چن، هه‌بن نه‌بن…