ستاندەر
کامەران عبداللە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوەی سەربەپارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاوکردەوە، کامەران عبداللە لەراگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەهۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی داوە و دەڵێت (دەستلەکارکێشانەوەم وەک هەڵوێستێکی ناڕەزاییە بەرامبەر ئەو زیادەڕۆییە گەورەیەی کراوەتە سەر بەشێک لەپارچە زەوی ژمارە (29)ى کەرتی (41)ى دیسکەرە، لەژێر ناوی (مەیدانی ئاژەڵان) کە سەرەڕای بڕیای دادگاو وەزیری ناوخۆ بەتێکدان و هەڵگرتنی زیادەڕۆییەکە، هەروەها سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە چوار جار فەرمانی روخاندن و لابردنی زیادەڕۆییەکەی دەرکردوە، بەڵام تا ئێستا ئەم زیادەڕۆییە لەجێگەی خۆی ماوەتەوە). شایەنی باسە کامەران عبداللە لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان لەم پۆستەدابوو.