ستاندەر
دوای دەست لەکارکێشانەوەی “محمد قسیم عوسمان” پەرلەمانتاری کوردی شاری بۆکان، دژی گرانکردنی نرخی بەنزین، پەرلەمانتار مهحمود سادقى پەرلەمانتاری شاری تارانی پایتەخت، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، لەلایەکی تر میدیای ئێرانی بڵاوی کردۆتەوە ئەگەری دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی پەرلەمانتاران هەیە دژی بریاری حکومەت بۆ گرانکردنی نرخی بەنزین بۆ سێ هێندەی نرخی جارانی. لەلایەکی تر پەرلەمانتار” ئەمیر ئابادی” رەخنەی لەبریاری حکومەت گرتووە و رایگەیاندووە: پهڕلهمان ڕهخنهى له كات و شێوازى جێبهجێكردنى بڕیارى ئهنجومهنى ههماههنگى بۆ گرانكردنى نرخى بهنزین گرتووه و لهگهڵیدا نهبووه.
شایەنی باسە ماوەی سێ رۆژە خۆپیشاندان لەبەشێکی زۆری شارەکوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان(ئێران) بەردەوامیان هەیە و خەڵک دژی گرانکردنی نرخی بەنزین ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بەپێی راپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ هێزەئەمنییەکان بەشێوازێکی دڕندانە روبەروی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و لەئەنجامی روبەروبوونەوەکانیش ٢١ خۆپیشاندەری کورد لەشاری جوانڕۆ و مەریوان شەهیدکراون.