ئاشکرا بوونی چەند بەڵگەیەکی نهێنی لەسەر یارمەتی دانی تورکیا بۆ داعش

لەلایەن ستاندار Posted on 527 جار بینراوە

ستاندەر

چەند بەڵگەیەکی نهێنی ئاشکرا دەبن لەسەر یارمەتییەکانی تورکیا بۆ داعش لەسوریا و عێرقدا، بەڵگەکان باس لەوە دەکەن “ابوبکر بەغدادی” رێبەری رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەکارهێندراوە، بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی (اکسترا نیوس) وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کەوا شەش کۆمپانیای گەورەی تورکیا تێوەگلاون لەیارمەتیدانی داعش بۆ ئەنجامدانی چالاکی تیرۆرستی لەئەورپا و ناوچەکەدا، بەپێی راپۆرتەکە ئەو شەش کۆمپانیایەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە خراونەتە ژێر سزای توندی ئەو وڵاتەوە، لەلایەکی تری رۆژنامەی زەمەنی تورکیش باسی لەئاشکرا بوونی ئەو بەڵگانە کردووە، لەراپۆرتی رۆژنامەی زەمەن داهاتووە: لەڕیکەوتی ٣٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٥ بەپێی بەڵگەکان یەکێک لەدەسەڵاتدارانی تورکیا داوای لە ابوبکر بەغدادی کردووە چالاکییەکانی داعش بباتە ئەروپا.

شایەنی باسە پەیوەندی نێوان تورکیا و رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەسەرەتای دامەزراندنی ئەو رێکخراوە دابووە، پێشتریش لەسەروبەندی کەوتنی موسڵ لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٥دا دیبلۆماتکارە تورکەکان کە لەشاری موسڵ کەوتبوونە ژێر دەستی داعش بەزووی لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆرستیەئازادکران، لەکاتێکدا رێکخراوەکە خەڵکی تری سەردەبڕی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.