ستاندەر
ئەم شەو سوپای تورکیا لەرێگەی فرۆکە بێ فرۆکەوان بۆردومانی گوندێکی سەر بەگرێ سپی کردووە لەرۆژئاڤای کوردستان، لەئەنجامی هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی شەهیدبوون و سێ هاوڵاتی تریش برینداربوونە، بەپێی زانیاری میدیاکانی رۆژئاڤا، ئەم شەو سوپای تورکیا لەڕێگەی فرۆکەی بێ فرۆکەوان لەگوندی قرنقل لەرۆژئاوای ناوچەی گرێ سپیدا ئۆتۆمبێلێکیان کردۆتە ئامانج و لەئەنجامی هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی شەهید بوون و سێ تریش برینداربوونە.
بۆردومانەکەی سوپای تورکیا لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو رەجەب تەیب ئەردوگان لەکۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاندبوو تورکیا پابەندی ئاگربەستە، بەڵام لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا تورکیا بەردەوامە لەئەنجامدانی هێرشەکانی بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان.