لینزی گراهام: باشترین چارەسەر ئەوەیە هێزێکی نێودەوڵەتی لەنێوان تورکیا و هەسەدە دا جێگیربکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 400 جار بینراوە

ستاندەر

سیناتۆری کۆمارییەکان “لینزی گراهام” کەبەکەسێکی نزیک لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترمپ دادەندرێت، دەڵێت: باشترین چارەسەر بۆ دۆخی ئێستای رۆژئاڤا بریتییە لەجێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لەنێوان تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە، لینزی گراهام لەمیانەی لێدوانێکی بۆ کەناڵ ٢٤ رایگەیاندووە: باشترین چارەسەر جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتییە لەنێوان تورکیا و هەسەدەدا، گراهام هیواشی خواستووە لەگەڵ تورکیادا بگەنە رێگەچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان و داواش لەتورکیا دەکات لەنێوان ئێس ٤٠٠ی روسی و ئێف ٣٥ی ئەمریکی، بژاردەئەمریکییەکە هەڵبژێرێت، گراهام دەشڵێت بەهیواین تورکیا ئەو بابەتە زیاتر ئاڵۆز نەکات و بگەینە رێكەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.