ستاندەر
نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا ئاشکرای دەکات، پشکی هەرێم لەبەشەبودجەی ساڵی ٢٠٢٠ عێراقدا زیاتر دەبێت لەهی ئەم ساڵ، فارس عیسا نوێنەری حکومەتی هەرێم لەبەغدا بەرۆژنامەی هاوڵاتی راگەیاندووە: بەگوێرەی خەمڵاندن بۆ بودجە، بودجەی ئەم ساڵی عێراق ١٥٠ ترلیۆن دینار دەبێت، ئەمەش وادەکات بەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر بێت بەبەراورد بە ساڵی ٢٠١٩.
لەبارەی سەردانی دوێنێی وەڤدی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی ئەنجامدانی رێککەوتن لەسەر بودجە و رادەستکردنی نەوت، فارس عیسا رایگەیاندووە: سەردانى دوێنێى شاندى هەرێم بۆ بەغدا سەرکەوتو بوە و بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى هەردولا هیچ بەربەستێک نەماوە و گفتوگۆکانیش بەردەوامیان دەبێت.